چاودێرێكی سیاسیی: پێویستە عێراق جدیتر مامەڵە لەگەڵ هێرشەكانی دەوڵەتی توركدا بكات

بەغدا

چاودێرێكی سیاسی ڕایگەیاند، پێویستە حكومەتی عێراق جدیتر مامەڵە لەگەڵ دۆسێیەی هێرش و داگیركەرییەكانی دەوڵەتی تورك بكات، چونكە ئەو هێرشانە هیچ جیاوازییەكی لەگەڵ بۆردوومانەكەی ئەمریكا نییە.

جومعە عەتوانی
جومعە عەتوانی

جومعە عەتوانی، چاودێرى سیاسیی لە بارەی هێرش و بۆردوومانەكانی دەوڵەتی داگیركەری تورك بۆ سەر هەرێمی كوردستان و عێراق و پێشێلكردنی سەروەری وڵات بۆ ئاژانسی ڕۆژنیوز دەدوێت.

جومعە عەتوانی ڕایگەیاند، دووبارە بوردوومانەكەی دەوڵەتی تورك پێشێلكردنی سەروەری عێراقە، هەروەها ئەو هێرشانە هیچ جیاوازییەكی لەگەڵ بۆردومانەكەی ئەمریكا نییە.

باسى لەوەش کردووە، لە ماوەی ساڵانی ڕابردوودا گەلی كوردلە سلێمانی و دهۆك بەهۆى هێرشەکانى تورکیاوە شەهید بوون، هاوڵاتیانی بەغدا و كەربەلاش بەهەمان شێوە بوونەتە قوربانی، ئەمەش پێشێلكردنی سەروەری عێراقە.

ئاماژەی بەوەش كرد، دەبێت حكومەت جدیتر بێت لە مامەڵەكردن لەگەڵ دەوڵەتی تورك، توركیا بەرژەوەندیی لەگەڵ عێراقدا هەیە، لەوانە ئاڵوگۆڕی بازرگانی و پڕۆژەی ڕێگای گەشەپێدان، بەڵام لە بەرژەوەندیی هەموو لایەكدایە ناوچەكە سەقامگیر بێت.

جێگەى ئاماژەیە، دەوڵەتی تورك هەوڵدەدات، بنكە سەربازییەكانی لە هەرێمی كوردستان زیاد بكات، هەروەك ئەردۆغان دەڵێت، وڵاتەكەی بنكە جێگیرەكانی هەرێمی كوردستان بەهێزتر دەكات و سوپاكەی چەندین بنكەی سەربازی لە زنجیرە چیای مەتینا و زاپ دامەزراندووە، ڕۆژانە بۆردوومانی ناوچەكە دەكات.

هـ.ئ

Comments are closed.