هۆڵەندا: چیتر پارچەی یەدەگی فرۆکە بۆ ئیسرائیل نانێرین

ناوەندی هەواڵەکان

دادگای باڵای هۆڵەندا، ئەمڕۆ بڕیاریدا چیتر پارچەی یەدەگی فڕۆکە نانێرین بۆ ئیسڕائیل، دەشڵێن، هۆکارى ئەو هەنگاوەشمان دەگەڕێتەوە بۆ پێشێلکردنی یاسا نێودەوڵەتیەکانی جەنگ لەلایەن ئیسرائیلەوە.

لە چەند ڕۆژى ڕابردوودا ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ داواکاریان پێشەکەشى دادگاى هۆڵندا کرد، بۆ ئەوەى چیتر فڕۆکە نەفرۆشرێتە ئیسرائیل.

ئەمڕۆ دادگای هۆڵەندا بڕیاریدا، بە قەدەغەکردنی ناردنی پارچەی یەدەگی فرۆکەی ئێف ٣٥ کە ئێستا ئیسرائیل بە مەبەستى بۆردوومانکردنى شارى ڕەفحی باشوورى غەزە بەکاری دەهێنێت.

ئاماژە بەوەش کراوە، هۆکارى ئەو هەنگاوەشمان دەگەڕێتەوە بۆ پێشێلکردنی یاسا نێودەوڵەتیەکانی جەنگ لەلایەن ئیسرائیلەوە.

جێگەى ئاماژەیە، پارچەى یەدەگى فڕۆکەى ٣٥ لەلایەن ئەمریکاوە خاوەندارێتی دەکرێن و لە هۆڵەندا هەڵدەگیرێن، لەوێشەوە بەپێی ڕێکەوتنی هەناردەکردن دەنێردرێت بۆ وڵاتانی هاوپیەمان، لەنێویاندا ئیسرائیل.

ئ.م

Comments are closed.