پەکەکە: بۆ سەرکەوتنی هەڵمەتی نێودەوڵەتى ئازادیی دەکەوینە ئامادەباشییەوە

ناوەندى هەواڵەکان

کۆمیتەی بەڕێوەبەریی پەکەکە راگەیەندراوێکی لەبارەی ٢٥ـەمین ساڵیادی پیلانگێڕیی نێودەوڵەتى ١٥ـی شوبات بڵاوکردەوە و تیایدا هاتووە، لەپێناو سەرکەوتنی هەڵمەتی نێودەوڵەتى ئازادیی دەکەوینە ئامادەباشیەوە، دەشڵێن، رێبەر ئۆجالان چارەکە سەدەیەکە لە دژی سیستمی گۆشەگییریی هەموو هێرشەکان بە واتادارترین خۆڕاگری دەکات، هەموو ئەو هێرشەکانى تێکشکاند و سیستمی ئیمراڵی بێ واتا کرد.

کۆمیتەی بەڕێوەبەری پارتى کرێکارانى کوردستان – پەکەکە لەبارەى بەشداری لە خۆپیشاندانی ١٧ـی شوباتی شاری کۆڵنی ئەڵمانیا و ساڵیادى ١٥ـی شوبات، کە تێیدا ڕێبەرى گەلى کورد عەبدوڵا ئۆجالان دەستگیر کرا ڕاگەیەندراوێکى بڵاوکردەوە.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، لەپێناو سەرکەوتنی هەڵمەتی نێودەوڵەتى ئازادیی دەکەوینە ئامادەباشیەوە.

ئەوەش خراوەتەڕوو، رێبەر ئۆجالان چارەکە سەدەیەکە لە دژی سیستمی گۆشەگییریی هەموو هێرشەکان بە واتادارترین خۆڕاگری دەکات، هەموو ئەو هێرشەکانى تێکشکاند و سیستمی ئیمراڵی بێ واتا کرد.

راگەیەندراوەکەی کۆمیتەی بەڕێوەبەریی پەکەکە بەم جۆرەیە:

هێرشی پیلانگێڕیی نێونەتەوەیی ١٥ـی شوبات کە بەمەبەستی سڕینەوەی رێبەر ئاپۆ ئەنجامدرا، لە ٢٥ـیەمین ساڵیدایە. رێبەر ئاپۆ ٢٥ساڵە لە دژی هێرشی پیلانگێڕانە و سیستمی گۆشەگییریی، ئەشکەنجە و قڕکردنی ئیمراڵی بێ وچان خۆڕاگری دەکات. بزوتنەوەی ئازادیی کوردستان، گەلی کورد و هێزە دیموکراتیکەکان ٢٥ ساڵە لە دژی پیلانگێری و سیستمی ئیمراڵی تێدەکۆشن. لە رێگەی هەڵمەتی ‘ئازادیی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان، چارەسەری سیاسیی بۆ پرسی کورد’ کە لە سەر ئاستی نێونەتەوەیی بەڕێوەدەچێت، دەست بە ٢٦ـەمین ساڵی واتادارترین و گەورەترین بەرخودانی مێژوویی دەکەین. دەمانەووێت کە لە ساڵی ٢٦ـەمیندا پیلانگێڕییەکە بە تەواوەتی تێکبشکێنین، سیستمی گۆشەگیری، ئەشکەنجە و قڕکردن لە ئیمراڵی بە تەواوەتی هەڵبوەشێنینەوە.

لە سەر بنەمای هەموو ئەوانە، بەر لە هەموو شتێک ئێمە هێرشی پیلانگێڕان شەرمەزار دەکەین، سڵاو لە رێبەر ئاپۆ دەکەین کە ٢٥ ساڵە لە ئیمراڵی واتادارترین و گەورەترین بەرخودانی مێژوویی بەڕێوەدەبات، سڵاو لە بەرخودانی مێژوویی ئیمراڵی دەکەین. هەموو ئەوانە پیرۆ دەکەین کە لەم ٢٥ ساڵەدا بە مێشک لەگەڵ ئەم بەرخودانە بوون، دڵیان بۆ ئەم بەرخودانە لێیداوە و بە رێبازی جیاجیا پشتیوانیان لەم بەرخودانە گەورە و واتادارە مێژووییە کردووە. شەهیدانی قارەمانمان کە بە درووشمی ‘ئێوە ناتوانن رۆژی ئێمە تاریک بکەن’ بە شێوەیەکی گیانبازانە لەم ٢٥ ساڵەدا خۆڕاگرییان کرد  بوونە بازنەیەک لە ئاگر بە دەوری رێبەر ئاپۆوە بە رێز، خۆشەویستی و پێزانینەوە یادیان دەکەینەوە. هەموو ئەوانەی لە ساڵی ٢٦ـەمین هەڵمەتی نێونەتەوەیی ئازادیماندا بەشدار دەبن و بۆ ئازادیی جەستەیی رێبەر ئاپۆ و چارەسەر پرسی کورد درێژە بە تێکۆشان دەدەن، هیوای سەرکەوتنیان بۆ دەخوازین.

ویستیان لە رووی سیاسی ئایدۆلۆژیک و جەستەییەوە رێبەر ئاپۆ بسڕنەوە

وەک دەزانرێت هێرشی پیلانگێریی نێونەتەوەیی بە ئامانجی سڕینەوەی رێبەر ئاپۆ لە ٩ـی تشرینی یەکەمی ١٩٩٨ دەستی پێکرد و زیاتر لە چوار مانگ لەسەر ئاستی نێونەتەوەیی بە رێگە و رێبازی جیاجیا بەڕێوەبرا. لەبەر ئەوەی لە هەموو هێرشە پلانبۆداڕێژراوەکانیان نەیانتوانی ئەنجام بەدەستبهێنن، لە ١٥ـی شوباتی ١٩٩٩دا رێبەر ئاپۆیان لە کینیا رفاند و خستیانە ناو سیستمی گۆشەگییریی، ئەشکەنجە و پاکتاوی ئیمراڵی. لەسەر ئەو بنەمایە لە رێگەی کردەوە گۆشەگیری دژوار، ئەشکەنجە و قرکردن ٢٥ ساڵە هەوڵ دەدەن رێبەر ئاپۆ لە رووی جەستیی، ئەوەش نەبێت لە رووی ئایدۆلۆژی-سیاسیەوە پاکتاو بکەن و بیسڕنەوە. لەناو سیستمی ئیمراڵیدا کە خاوەنەکانی ئەو سیستمە پێیان دەگوت ‘ هەموو رۆژێک دەجار دەیکوژێت’ دڕندانەترین گوشاری جەستەیی و دەرونی بەکارهێندران، هەموو ساتێکی بە کردەوە دیلگرتنی رەها بە گوشاری قورس تێپەڕبوون و بەم جۆرە گەورەترین تاوان لە دژی مرۆڤایەتی ئەنجامدرا.

بێگومان هێرش لە دژی رێبەر ئاپۆ، هێرش لە بەرامبەر ئیرادەی ئازادی و هەبوونی گەلی کورد بوو، هێرش لە دژی ئیرادەی دیموکراتیکبوونی تورکیا و رۆژهەڵاتی ناوەڕاستبوو، هێرش لە دژی ئازادی ژن و سەرجەم مرۆڤایەتی بوو. لە رێگەی ئەو هێرشەوە ویستیان رێبەر ئاپۆ پاکتاو بکەن و بیسرنەوە، لەسەر ئەو بنەمایە بزوتنەوەی ئازادی کورد پەکەکەش پاکتاو بکەن، بەم جۆرەش کورد قڕبکەن. لەسەر بنەمای قڕکردنی کوردانیش دەخوازرا تورکیا، رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و مرۆڤایەتی بە تەواوەتی رادەستی بەڕێوەبەریی نادیموکراتیک بکرێن. هەربۆیە هێرشی پیلانگێریی نێونەتەوەیی هێرشی دوژمنایەتی بەرامبەر بە کوردان، هێرشی دوژمنکارانە بەرامبەر بە ئازادی و دیموکراسی و هێرشی دوژمنکارانە بەرامبەر بە ژنان بوو. لەناو سیستمی گۆشەگیری و ئەشکەنجەی ئیمراڵی ٢٥ساڵە هەوڵ دەدرێت کە ئەو هێرشانە درێژەیان پێبدرێت.

رێبەر ئاپۆ هێرشە پاکتاوکارییەکانی شکستپێهێنا

هێرشە پیلانگێڕییەکانی ٩ـی تشرینی یەکەمی ١٩٩٨ و ١٥ـی شوباتی ١٩٩٩ بێگومان هێرشێکی سیاسەت و مێشکی قڕکردنی کوردان بوو کە لەلایەن سیستمی مۆدێرنیتەی سەرمایەداریی گەردوونییەوە ئافرێنرا. لەو چوارچێوەدا لەلایەن پێشەنگانی هەژمونی سەرمایەداریی گلۆبال وەک ئەمریکا، بەریتانیا و ئیسرائیلەوە پلانی بۆدانرا و بەڕێوەبرا، کاتێکیش بە پێویست زانرا لەلایەن هەموو دەسەڵاتدار و هێزەکانی دەوڵەتانەوە ئەو هێرشە بەکار هێنرا. لەسەر ئەو بنەمایە بە تایبەتی بەڕێووەبەری میسر، یۆنان، روسیا، ئەڵمانیا، فەرەنسا، کینیا و پەدەکەش رۆڵێکی کاریگەریان گێرا. سیستمی گۆشەگییریی، ئەشکەنجە و قڕکردنی ئیمراڵیش ٢٥ساڵە لە سەر بنەمای ئەو هێزانە بەڕێوەدەبرێت و بە بەرچاوی تەواوی جیهانەوە گەورەترین تاوان لە دژی مرۆڤایەتی ئەنجام دەدرێت. ئەو رێکار و رێوشوێنە یاساییانەی کە دەبێت ئازادیی جەستەیی رێبەر ئاپۆ مسۆگەر بکەن، ماوەی ٢٥ ساڵە جێبەجێ ناکرێن. هێزە ئاماژە بۆکراوەکان دۆخی تاوانکارانەی خۆیان گەورەتر کرد. لە بەرامبەر هێرشێکی بەم جۆرەی دوژمن، مرۆڤایەتی، بە تایبەتی رێبەر ئاپۆ بەرخودانێکی بێهاوتا بەڕێوەدەبات. بە رێبازی وشیارانە، پێشوەختە بینین و لێپرسینەوە، هێرشە لەنابەریەکانی پیلانگێری ٩ـی تشرینی یەکەمی پوچەڵکردەوە. لایەنەکانی پیلانگێڕییەکەی پەیوەست بە تورکیاش لە سەرەتاوە بە فرە رەهەندیەوە هەڵسەنگاند و ئامانجی لە سێدارەدان لە پیلانگێڕی ١٥ـی شوباتی پوچەڵکردەوە. ئەوەی بۆ مرۆڤەکان ‘ئەستەم’ بوو، ئەنجامیدا ئەو گۆشەگییریی، ئەشکەنجە و قڕکردنەی ئیمڕاڵی بۆ خۆی کردە شوێنی قووڵبوونەوە، گۆری بە قوتابخانەیەک بۆ بەرهەمهێنانی ئەندێشەی نوێ و بە بەرنامەی ‘کوردستانی ئازاد، رۆژهەڵاتی ناوەڕاستی دیموکراتیک’ کە بۆ چارەسەری پرسی کورد دەستنیشانی کرد، بەرنامەی ‘مافە کەسییەکانی’ی حکومەتەکەی بولەنت ئەجەڤیتی لەناوبرد. بەم جۆرە تێکۆشانی مێژوویی ئیمراڵی بەدەستهێنا و سیاسەتی داڕزاندنی ئیمراڵی هەرەس پێهێنا.

سیستمی ئیمراڵی گۆری بۆ قوتابخانەی بوون بە رێبەرایەتی گەردوونی

رێبەر ئاپۆ گەمەی ‘ئومەتی ئیسلامی’ی هێزە پیلانگێڕەکانی کە بە رێگەی حکومەتەکەی تەیب ئەردۆغان دەسەپێندرا و سەپاندنی ئاژاوەگێڕی-پاکتاوگەری ناوخۆیی، بە گۆرینی پاڕادایم بە تەواوەتی لەناوبرد. لە دژی مۆدێرنیتەی سەرمایەداری مۆدێرنیتەی دیموکراتیکی خوڵقاند، سیستمی دەوڵەت و دەسەڵاتداری پێنج هەزار ساڵە کە دەیویست ئەو دادگایی بکەن، ئەو خۆی دادگایی و شەرمەزاری کرد. کۆمەڵگەی سیاسیی و ئەخلاقی لە دژی کۆلۆنیالیستی سەرمایەداری، کۆمەڵگەی ئیکۆلۆژیکی لە دژی ئیندوتریالیزم و پیشەسازی، کۆنفیدڕاڵیزمی دیموکراتیکی لە بەرامبەر نەتەوە دەوڵەت دەستنیشان کرد، بۆ چارەسەری ئەو کێشانەی کۆمەڵگە کە لەلایەن سیستمی دەوڵەت و دەسەڵاتدارییەوە خوڵقێندراون، بە تایبەتی پرسی کورد و پرسی ژنان، پرۆژەی چارەسەری دەستنیشان کرد. بەم جۆرە دیوارەکانی ئیمراڵی رووخاند، خۆی بە جیهاندا بڵاوکرد و بووە رێبەری سەرجەم چەوساوەکان. لە بەرامبەر سیاسەت و مێشکی پیاوسالار، شۆڕشی ئازادیی ژن ژنۆلۆژی خوڵقاند، خۆی کردە هاوڕێ و پێشەنگی سەرجەم ژنانی بندەست. لەسەر ئەو بنەمایە سیستمی سڕینەوەی ئیمراڵی گۆری بۆ قوتابخانەی بوون بە بە رێبەرایەتی گەردوونی.

بەرخودانی ٢٥ ساڵە زیاتر لە هەمووان، لەلایەن ژنان و گەنجانەوە بەڕێوەبرا

رێبەر ئاپۆ چارەکە سەدەیەکە لە دژی سیستمی گۆشەگییریی، ئەشکەنجە و قڕکردنی ئیمراڵی، لە بەرامبەر هەموو هێرشەکان بە واتادارترین و ئەنجامگرترین رێباز خۆڕاگری دەکات، هەموو ئەو هێرشانەی تێکشکاند و سیستمی ئیمراڵی بێواتا کرد. لەو تێکۆشانە مێژووییەدا بەتایبەتی ژنان و گەنجان، گەلەکەمان و دۆستانمان لەگەڵیدا جوڵانەوە. لەبەرامبەر هێرشە دڕندانە و هەمەلایەنەکانی ٢٥ساڵەی سیستمی مۆدێرنیتەی سەرمایەداری جیهانی، وەک بزوتنەوەی ئازادیی، گەل و هێزە دیموکراتیکەکان ٢٥ ساڵە بەرخودانێکی دیموکراسی و ئازادی هەمەلایەنە بەڕێوەبراوە. ئەو بەرخودانە بە گیانبازی یەکجار گەورە بەر لە هەمووان لەلایەن ژنان و گەنجانەوە بەڕێوەبرا، لە چوار پارچەی کوردستان و دەرەوەی وڵات لە لایەن گەلی کوردەوە بەڕێوەبرا. بە پێشەنگایەتی بەرخودانی ئیمراڵی لە چارەکی سەدساڵی رابردوودا داستانێکی بەرخودانی هەرەوەزی ئافرێنرا. بێگومان هێزی بنجینەیی ئەو بەرخودانە مێژووییە گیانبازی ‘ئێوە ناتوانن رۆژی ئێمە تاریک بکەن’ بوو، شەهیدانی قارەمانی ئەو گیانبازییە بوون، هێزی قارەمانی گەریلابوون کە شمشێری تیژی هێڵی شەهیدان و رێبەرایەتین. بە تایبەتی لە زاپ، لە هەرێمەکانی پاراستنی مێدیا و چوار لای کوردستان، هێزی شەڕڤانان و فەرماندە قارەمانەکانی هەپەگە و یەژاستار هەموو جۆرە هێرشێکیان تێکشکاند، بە بەرخودانی قارەمانانە رۆحی فیدایی ئاپۆییان گەیاندە بەرزترین ئاست و بۆ هەموو جۆرە پەیجووریەکی ئازادیی و دیموکراسی بوونە هێز و سەرچاوەی سوودوەرگرتن.

ئازادی رێبەر ئاپۆ کوردستان ئازاد دەکات، تورکیا دیموکراتیک دەکات

ئێستا قۆناغێکی بەو جۆرە چارەکە سەدەیەک تێدەپەڕێنێت و پێدەنێتە ساڵی ٢٦ـەمین . لە ژێر سیستمی گۆشەگییریی، ئەشکەنجە و قڕکردنی ئیمراڵیدا هەوڵ دەدرێت کە هێرشی پیلانگێڕیی نێونەتەوەیی بە پێداگرییەوە درێژەی پێبدرێت. ئەوەش بە شێوەیەکی ئاشکرا سەرچاوەی هەموو جۆرە خراپەکارییەکە. بە سەپاندنی چارەسەرنەکردن بە سەر پرسی کورد هەوڵ دەدرێت کوردستان بکەنە گۆڕەپانی شەڕێکی بێکۆتایی، وادەکەن تورکیا لە ژێر دیکتاتۆریەتی فاشیستی ئاکەپە-مەهەپەدا بهێڵدرێتەوە، رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و جیهانیش دەکەنە شوێنێک بۆ هێرشی قڕکاری، کۆلۆنیالیستی و فاشیستی. ئەمەش لە کاتێکدایە شکستی پیلانگێڕی و رووخانی سیستمی ئیمراڵی پێچەوانەی هەموو ئەوانە دەخوڵقێنێت و دەبێتە مایەی ئەوەی جوانترین شتەکان سەوز ببن. ئازادیی جەستەیی رێبەر ئاپۆ چارەسەری دیموکراتیکی پرسی کورد دەخوڵقێنێت، کوردستان ئازاد دەکات و تورکیا دیموکراتیک دەکات. ئەمەس بۆ ئەوە دەبێتە مایەی دیموکراتیکبوونی تەواوی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، لە ئاستی نێونەتەوەییشدا ژیانێکی ئازادانەتر و دیموکراتیک پێشکەش بە مرۆڤایەتی دەکات.

ئەو کاتە تێکۆشانمان لە دژی هێرشەکانی پیلانگێریی نێونەتەوەیی و سیستمی گۆشەگییریی، ئەشکەنجە و قرکردنی ئیمراڵی کە ٢٥ ساڵە بەردەوامە، بۆ کورد و هەموو گەلان، بۆ ژنان و گەنجان، بۆ تەواوی مرۆڤایەتی خاوەن واتایەکی گەورە و مێژووییە. ئێستاش بە هەڵمەتی نێونەتەوەیی ئازادیی دەست بە ٢٦ـیەمین ساڵی ئەو تێکۆشانە بەواتایە دەکرێت، کە بۆ ئازادیی جەستەیی رێبەر ئاپۆ و چارەسەری پرسی کورد بەڕێوەدەبرێت. هەڵمەتی جیهانی ئازادیمان لە ئاستێکی ستراتیژیکدا هەڵمەتێکی ستراتیژییە، لە ١٠ـی تشرینی یەکەم دەستیپێکرد، بڵاوبووە و ئێستا بە چالاکییەکانی شەرمەزارکردنی پیلانگێریی ١٥ـی شوبات گەیشتووەتە یەک. لە چیا، لە زیندانەکان، لە چوارپارچەی کوردستان و لە چوار لای جیهان بە پێشەنگایەتی ژنان و گەنجان ئەو هەڵمەتەی ئازادی بەردەوامە. ئاشکرایە بە چالاکیەکانی شەرمەزارکردنی پیلانگێریی ١٥ـی شوبات دەگاتە بەرزترین ئاست. ئەو چالاکیانەی لە هەموو گۆڕەپانەکان بە چەند هەفتەیەکە دەستیان پێکردووە، لە ١٥ـی شوباتدا دەگەنە فیناڵ، گۆڕدراون بۆ ئەو چالاکیانەی کە هێرشەکانی پیلانگێڕی رابگرن و سیستمی ئیمراڵی هەڵبوەشێنن.

بە مەرجی شکاندنی گۆشەگیری، فاشیزم دەڕوخێت

ئاشکرایە کە ساڵیادی ٢٥ـیەمین هاوشێوەی ساڵانی پێشوو نییە. دەبێت سیستمی ئیمراڵی هەڵبوەشێتەوە و ئازادی جەستەیی رێبەر ئاپۆ مسۆگەر بکرێت. ژیان لە ژێر سیستمێکی بەم جۆرەیە گۆشەگیری، ئەشکەنجە و قڕکردن ئیتر ناکرێت. سێ ساڵە هیج زانیارییەک لە بارەی رێبەر ئاپۆوە بەردەست نییە، بەردەوامبوونی ئەو دۆخە مایەی قەبوڵکردن نییە. ستەم، کۆمەڵکوژی و گوشاری فاشیزمی ئاکەپە-مەهەپە کە پاسەوانی بۆ پیلانگێری دەکات، ئیتر مایەی قەبوڵکردن نییە. بەو مەرجەی گۆشەگیری تێکبشکێندرێت، فاشیزم دەڕوخێت و ئەوەش ئەرکی بنچینەیی ئەم سەردەمەیە. ئەوەس بە واتای سەرخستنی هەڵمەتی جیهانی ئازادییە.

کەواتە لە ساڵیادی ٢٥ـیەمین پیلانگێری ١٥ـی شوبات ئێمە زۆر بە توندی رەتیدەکەینەوە و لە دژی سیستمی گۆشەگیری، ئەشکەنجە و قڕکردنی ئیمراڵی بەهێزتر تێدەکۆشین. وەک ژنان و گەنجان، وەک گەلی کورد و دۆستانی دیموکراسیخواز، لە هەرشوێنێکداین ژیان لەوێ راوەستێنین و لەپێناو ئازادی جەستەیی رێبەر ئاپۆدا هەموو شتێک ئاوێتەی تێکۆشان بکەین. ئێمە چالاکیەکانی شەرمەزارکردنی پیلانگێری ١٥ـی شوبات کە لە چوارپارچەی کوردستان چوار لای جیهان بەڕێوەدەچن لە ١٥ـی شوباتدا دەگەیەنینە بەرزترین ئاست. وەک کورد و دۆستانی دیموکراتیک لە ١٧ـی شوباتدا شەقام و گۆڕەپانەکانی کۆڵن پڕدەکەینەوە، هێزی گەورەی ئیرادە و وشیاری ئازادی کوردی کوردان بە دۆست و دوژمن و هەموو کەس نیشان دەدەین. ئێمە ‘رۆژی رەش’ی ١٥ شوبات رووناک دەکەینەوە و رۆژی قڕکردنی کوردان بە چوونە ناو سەدەساڵێکی دیکەوە دەیکەینە رۆژی ئازادی. ئێمە زیاتر لە راستی رێبەر ئاپۆ تێدەگەین، لە رێگەی ئەو راستیەوە بە بەهێزی یەکدەگرین. ساڵی ٢٦ـەمین دەکەینە ساڵی لەناوبردنی پیلانگێڕی، رووخاندنی سیستمی ئیمراڵی و مسۆگەرکردنی ئازادیی جەستەیی رێبەر ئاپۆ.

بۆ سەرکەوتنی هەڵمەتی جیهانی ئازادیی دەکەوینە سەفەربەری و ئامادەباشییەوە!

نەمان بۆ پیلانگێڕی ١٥ـی شوبات!

بژی رێبەر ئاپۆ!”.

ب.ق

Comments are closed.