وۆرکشۆپی ژنانی ئێزدی و عەرەب بۆ ئازادیی ڕێبەر ئۆجالان دەستی پێکرد

شنگال

وۆرکشۆپی ژنانی ئێزدی و عەرەب بۆ ئازادی جەستەی ڕێبەر ئۆجالان، بە بەشداری ١٦٠ ژنە چالاکوانی عێراق لە شنگال دەستی پێکرد.

تەڤگەری ئازادیی ژنانی ئێزدی- تاژێ و ئەنجوومەنی ژنانی عەرەبی شنگال، لە دژی پیلانگێڕی نێودەوڵەتی سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان وۆرکشۆپێکیان لە شنگال بە بەشداری ١٦٠ ژنی ئێزدی و عەرەب ئەنجامدا.

هەروەها یەکێتی ژنانی گەنجی ئێزدی و شەڕڤانانی یەژەشە بە درووشمی “بە ژن، ژیان، ئازادیی، ئازادیی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ مسۆگەر دەکەین” بەشدارییان لە وۆرکشۆپەکەدا کرد.

بەشێکی زۆر لە ژنە چالاکوانانی عێراقی و ئەندامانی ڕێکخراوە مەدەنییەکانی عێراق بەشدارییان لەو وۆرکشۆپەدا کردووە، شەهرەزاد قاسم خەڵەف لە وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی عێراق، ڕۆژنامەنووس ئیمان قاسم لە پارێزگای میسان، بەرپرسی ڕێکخراوە مەدەنییەکان خەمای زیادی لە ناسریە، چالاکوان نور شەمەری لە مەساو، چالاکوانان لەیلا شەریفی و بیدور جەياح لە بەسرە بەشدارییان لە وۆرکشۆپەکەدا کرد.

وتاری سەرەتا لەلایەن ڕهیام حەجۆ وتەبێژی تاژێوە پێشکەش کرا و پێش دەستپێکردنی وتارەکەی، ئیدانەی پیلانگێڕیی نێودەوڵەتیی دژی ڕێبەر ئاپۆ کرد و ڕایگەیاند، ئامانجمان لە سازدانی ئەم وۆرکشۆپە بە دروشمی ” بە ژن، ژیان، ئازادیی، ئازادیی جەستەیی ڕێبەر ئۆجالان مسۆگەر دەکەین”، ئەوەیە کە پیلانگێڕیی دژی ڕێبەری گەل عەبدوڵڵا ئۆجالان و بە ڕاستی خوێندنەوەی بۆ بکرێت و ڕاستی پیلانگێڕان ئاشکرا بکرێت، کە ئەوانەی وڵاتەکەمانیان داگیر و تاڵان کرد و ئەوانەی کە کۆمەڵگاکەمانیان قڕ کرد هەمان هێزبوون.

لە سەرەتادا ئەو هێزانە شەرمەزار دەکەین کە بەشدارییان لە پیلانگێڕیەکەدا کردووە ماوەی ٢٦ ساڵي بەردەوامە، ئەو هێزانەی ئەم پیلانگێڕییەیان ڕێکخست، ئەو هێزانەن کە خەریکە کێشەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست قووڵتر دەکەنەوە، ئەوان بەرژەوەندییان لە شەڕی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا هەیە، بەرژەوەندییان لە بەهێزکردنی ڕەگەزپەرستی، ئایین، سێکسیزم، لەناوبردن و تاڵانکردن و دابەشکردنی ئەم خاکەدایە، هەر لەبەر ئەو هۆکارەش ​​هەمیشە خەریکی قووڵکردنەوەی شەڕی ناوچەکەن.

لە کەسایەتی ڕێبەر ئاپۆدا کۆمەڵگە وێران دەکەن و ڕێگە نادەن کێشەکە لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست چارەسەر بکرێت، چونکە کلیلی چارەسەری کێشەکانی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و کوردستان ڕێبەر ئاپۆیە، بۆچوونی سەرۆک ئاپۆ ڕێگری لە پلانەکانیان دەکات و ڕێگە نادات ئامانجەکانیان لە ناوچەکەدا بەدی بهێنرێت، نەتەوەی دیموکراسی و پارادایمی ئازادیی ژن، تەبای و ئاشتی گەلان و نەتەوەکان، فەلسەفەی ڕێبەر ئاپۆیە و ئەوەش پێچەوانەی عەقڵیەتی ئەوانە، بۆ ئەوەش دەیانویست بە پیلانێک ڕێبەر ئاپۆ بخەنە لاوە، تا بتوانن بەرژەوەندییەکانیان لە ناوچەکەدا بەدیبهێنن.

لەو ڕۆژەوەی کە پلانی ئەم پیلانگێڕییە ئەنجامدرا، ڕێبەر ئاپۆ دەستگیر کرا و ماوەی ٢٥ ساڵە سیستەمی ئەشکەنجەدان لە ئیمرالی بەڕێوە دەچێت، هەموو شێوازەکانی ئەشکەنجەدان لەسەر ڕێبەر ئاپۆ بەکاردەهێنرێت و ماوەی سێ ساڵە هیچ زانیارییەک لە ڕێبەر ئاپۆ نییە، دەوڵەتی تورک هەموو ڕێبازێکی خراپ بەکار دەهێنێت، هەر بارودۆخێک لە ئیمرالی ڕووبدات، بەتایبەتی سی پی تی و هەموو دەوڵەتان بەرپرسیارن، ئەو دەوڵەتانە لە بەرامبەر ئەم ئەشکەنجە نامرۆڤانەدا بێدەنگ و هاوکارن.

ئێمە وەک تەڤگەری ئازادیی ژنانی ئێزدی ئەم وۆرکشۆپە بە گرنگ دەزانین، چونکە پێکەوەبوون لەژێر فکری نەتەوە دیموکراتیکدا لەم سەردەمەی مێژوودا لەناو ئەو هەموو گرژییەدا زۆر مانادارە، ئێمە ئەمڕۆ لە هەموو پارێزگا و پێکهاتەکانی عێراقەوە وەک ژن لە سایەی ریبەر ئاپۆوە کۆبووینەتەوە، گفتووگۆیەک کە لێرە پێس بکەوێت و ئەنجامێک بە دەستبێت، بۆ ڕێکخستنی ژنان و خەباتێکی هاوبەشە بۆ ئازادیی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ، چونکە ڕێبەر ئاپۆ خاوەن فکرێکی ئازادە، ئێمە بە فکر و فەلسەفەی ئەو بووینە خاوەنی ئیرادە و ڕێکخستن و ناسنامە و بووین بە خاوەنی هێزی پاراستنی خۆمان، بۆئەوەی ناسنامەیەکی ئازادمان هەبێت، دەبێت وەک ژن خەبات بکەین و فکری ڕێبەر ئاپۆ بخوێنینەوە، بڵاوکردنەوەی ئەم فکرە ئەرکی ئێمەی ژنانە، تا ڕێبەر ئاپۆ ئازاد دەبێت ئێمە لە تێکۆشاندا دەبین، داوا لە ژنانی ئێزدی و عێراق دەکەین ئازادیی خۆیان و ئازادیی ڕێبەر ئاپۆ مسۆگەر بکەن، پێویستە یەکێتی خۆمان بەهێزبکەین و بەیەکەوە تێکۆشان بکەین لە بەرامبەر پیلانگێڕاندا خاوەنی بەرنامە بین.

پاشان ڕیهام حەسەن هاوسەرۆکی دەستەی بەڕێوەبەری شنگال قسەی کرد و وتی:  لە کەسایەتی ڕێبەر ئاپۆدا ویستیان ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و گەلان لەناوببەن، بەڵام فکری نەتەوە دیموکراتیکی ڕێبەر ئاپۆ هەموو پلانەکانی دوژمنی شکست پێهێنا.

لە کاتی دەستگیر کردنی ڕێبەر ئاپۆدا دەیان هەڤاڵ چالاکی فیدایان ئەنجامدا و نەیانهێشت پیلانگێڕیی بە ئامانجی خۆی بگات، بەپێی یاسا نێودەوڵەتییەکان پێویستە ڕێبەر ئاپۆ لە ئێستادا ئازاد بکرێت، بەڵام دەوڵەتی داگیرکەری تورک هەموو شێوازێک بەکاردەهێنێت تا ئەو کاتەی دەتوانێت ڕێبەر ئۆجالان لە زینداندا بهێڵێتەوە، بەڵام لێرەدا دەڵێین، هەموو ساتێکی ژیانمان لەگەڵ ڕێبەر ئۆجالاندایە و هەرگیز ڕیگا نادەین داگیرکەران بگەن بە ئامانجەکانیان.

وا بڕیارە وۆرکشۆپەکە تا ئێوارە  بەردەوام ببیت بەم شێوەیەی خوارەوەیە:

بەڵگە فیلمێک دەربارەی هەڵسەنگاندنەکانی ڕێبەر ئاپۆ سەبارەت بە پیلانگێڕی نێودەوڵەتی بە ئامانج و هۆکارەکانی پیلانگێڕی نمایش دەکرێت، دواتر چوار سیمینار ئەنجام دەدرێت.

دوای سیمینارەکەش گفتووگۆیەک ئەنجام دەدرێت و ئەنجامی وۆرکشۆپەکە ڕادەگەیەنرێت.

ب. ق

Comments are closed.