پێکدادن لەنێوان سوپا و هێزەکانی پاڵپشتی خێرا لە سوودان ڕوویدا

ناوەندى هەواڵەکان

سەرچاوەیەک لە سوپای سودان ڕایگەیاندووە، کە توانیومانە بەرپەرچی هێرشێکی هێزە چەکدارەکانی پاڵپشتی خێرا بدەینەوە و چەند کەسێکیشیان لێ بکوژین.

سەرچاوەیەکی ناو هێزەکانی سوپای سودان، لەبارەی کۆنتڕۆڵ کردنی گەڕەکی ئەندازیاران لەلایەن هێزەکانی پاڵپشتی خێراوە، کە گەڕەکەکە دەکەوێتە ناوچەی بانتی باشووری شاری ئوم دورمان، بەمشێوەیە زانیاری بە کەناڵی عەرەبیە خستووەتەڕوو:-

ئەو سەرچاوەیە باسى لەوەکردووە، کە توانیومانە بەرپەرچی هێرشێکی هێزە چەکدارەکانی پاڵپشتی خێرا بدەینەوە و چەند کەسێکیشیان لێ بکوژین.

دەشڵێت، هێزەکانی پاڵپشتی خێرا کۆنتڕۆڵی ناوچەکەیان نەکردووە و تەنانەت نەیانتوانیوە بگەنە گەڕەکی ئەندازیاران، لەڕێگای گەیشتنیان بە گەڕەکەکە هێزەکانى سوپای سوودان روبەرویان بوونەوە.

ئەم پێکدادانە دوای ئەوە دێت دوێنێ وەک ئاماژەیەک بۆ شەڕی بەردەوامی نێوان سوپا و هێزەکانی پشتیوانی خێرا، سەرۆکی ئەنجومەنی سەرکردایەتی و فەرماندەی سوپای سودان، عەبدولفەتاح بورهان، لە میانی پشکنینی فیرقەیەکی پیادە لە شاری دەبا لە ویلایەتی باکور، پشتڕاستیکردەوە کە هێزە چەکدارەکان لە پێشڕەویدان لە هەموو میحوەرەکان.

ئ.م

Comments are closed.