خانەنشینانی ئێران داوای زیاد كردنی مووچەكانیان دەکەن

ناوەندی هەواڵەكان

ئەمڕۆ خانەنشینانی ئەهواز و ئیلام لە شاری خوزستانی ئێران گردبوونەوە و داوای زیاد كردنی مووچەكانیان كرد، هەروەها داوا دەكەن ماددەكانی ١١١ و ٩٦ـی یاسای دەستەبەری كۆمەڵایەتی جێبەجێ بكرێت.

میدیا ئێرانییەكان لە بارەی گردبوونەوەی ژمارەیەك خانەنشین و داواكارییەكانیان زانیاری نوێ دەخەنەڕوو.

ئەمڕۆ خانەنشینانی هەفت تەپەی سەر بە ئەهواز و شوشی سەر بە ئیلام لە بەردەم بەڕێوەبەراییەتی دەستەبەری كۆمەڵایەتی شاری خوزستانی ئێران گردبوونەوە، داوای زیادكردنی مووچەكانیان كرد.

ئاماژە بەوەشكراوە، ئەم خانەنشینان داوا دەكەن، ماددەكانی ١١١ و ٩٦ـی یاسای دەستەبەری كۆمەڵایەتی جێبەجێ بكرێت، لەسەر بنەمای زۆری خەرجی ڕۆژانە، مووچەی خانەنشینییان زیاد بكرێت.

هـ.ئ

Comments are closed.