ڕێپێوانی ئازادیی باڵی قەرس لە ئەلح بە جۆش و خرۆشەوە پێشوازی لێکرا

ناوەندی هەواڵەکان

باڵی ڕێپێوانی گەورەی ئازادیی قەرس، لە ١٢ـیەمین ڕۆژییدا بە دروشمی “خۆر هەڵدێت، کوردستان ئازاد دەبێت”، بە جۆش و خرۆشێکی مەزنەوە لە ئەلح پێشوازی لێکرا.

ڕێپێوانی گەورەی ئازادیی کە بە بەشداریی سیاسەتمەداران و نوێنەرانی ڕێکخراوە جەماوەرییە دیموکراتییەکان بۆ داوای ئازادیی جەستەیی عەبدوڵا ئۆجالان و چارەسەری کێشەی کورد دەستی پێکرد و لە ڕۆژی ١٢ـەمیندا بەردەوامە و بەرەو کۆتایی دەچێت.

باڵی ڕێپێوانکەرانی قەرس، ئەمڕۆ لە ئەلح بوو، ڕێپێوانکەران لە دەروازەی شار لە ناوچەی چیای کیراێ بە جۆش و خرۆش و بە گوڵ پێشوازییان لە ڕێپێوانکەران کرد و مەشخەڵیان داگیرساند و یاری ئاگرینیان هەڵدا.

لە ڕێپێوانەکەدا بەشداربووان ڕایانگەیاند، ئێمە بەرەو ئازادیی ڕێپێوان دەکەین کە ڕۆژی لێ ئاوا نابێت و گوڵی لێ هەڵناوەرێ، ڕۆژ هەڵدێت، کوردستان ئازاد دەبێت، هەروەها گۆرانی کوردی و دروشمی “بژی بەرخۆدانی زیندان” و “بژی سەرۆک ئاپۆ”یان وتەوە، بۆ ئازادیی جەستەیی عەبدوڵا ئۆجالان، ٧٥ باڵۆنی سپیان هەڵدا و پێشوازییەکە کۆتایی هات.

جەنگیز چیچەک هاوسەرۆکی هەدەکە و  پەرلەمانتاری دەم پارتی وتەیەکی پێشکەشکرد و وتی: کورد و شۆڕشگێڕان خەونێکیان هەیە، بەهاکانی گەلی کورد بوونیان هەیە و هەمیشەش دەبن، ئەو بەهایەش عەبدوڵا ئۆجەلانە، ئەم ڕێپێوانە بۆ چارەسەری کێشەی کورد و ئازادیی عەبدوڵا ئۆجالانە، سێ ساڵە هیچ زانیارییەکمان لە ئیمرالی پێ نەگەیشتووە، بانگەوازیی ئێمە بۆ ئەو کەسانەیە کە دەڵێن ئەم دەوڵەتە دەوڵەتی یاسایە، ئەم ڕێپێوانە ڕێپێوانی دادپەروەرییە، گەلی کورد دادپەروەری لەسەر ئەم خاکە و ڕێزگرتن لە بەهاکان دەوێت.

هەروەها وتیشی: لە هەموو ناوچەکانی کوردستان گۆڕستانی بە کۆمەڵ هەیە، ئێمە لێرەدا بانگەوازیی لە دەسەڵات خوازان دەکەین، ناسنامە و شەرەفمان هەیە، با دۆست و دوژمن هەموو بزانن کە ئێمە دەستبەرداری شەرەف و ناسنامەی خۆمان نابین، ئەم ڕێپێوانەش ڕێپێوانی ئازادییە، ڕێپێوانێکە بۆ ناردنی هەموو سیستەمەکانی ئینکارییە بۆ زبڵدانی مێژوو.

چیچەک باسی لەوەش کرد، خاکی کوردستان خاکی ستەم نییە بەڵکو قەڵای خۆڕاگرییە و بەم شێوەیە کۆتایی بە وتارەکەی هێنا: خاکی کوردستان دەبێتە خاکی ئازادیی و یەکسانیی، ئەم ڕێپێوانە ڕێپێوانێکە بۆ زیادکردنی خەبات بۆ دیموکراسییە، بەردەوام دەبین لە ڕێپێوان و خەبات و تێکۆشانەکانمان تا ئازادیی جەستەیی ئۆجالان و ئازادیی کوردستان.

ب. ق

Comments are closed.