ناوەندی هەواڵەکان
فەرماندەیی گشتیی یەپەژە ڕایگەیاند، لە هێرشێکی دەوڵەتی داگیرکەریی تورک لە ١١ـی ئەم مانگەدا، بۆسەر ناوەندی فێدراسیۆنی کەمئەندامانی شەڕ لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا، لە ئەنجامدا سۆرخوین ڕۆژهەڵات، فەرمانداری ناوەندەکە و ئازادی دێرک شەهید بوون.
فەرماندەیی گشتیی یەکینەکانی پاراستنی ژنان-یەپەژە، ڕاگەیاندراوێكی لە بارەی ئاشکرا کردنی ناسنامەی دوو شەهید بڵاوکردەوە، کە لە ١١ـی ئەم مانگە، بە هۆی هێرشێکی دەوڵەتی داگیرکەریی تورک بۆ سەر ناوەندی فێدراسیۆنی کەمئەندامانی شەڕ لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا شەهید بوون بڵاوکردەوە.
لە ڕاگەیاندراوەکەی یەپەژەدا هاتووە، لە ١١ـی ئەم مانگە، دەوڵەتی داگیرکەریی تورک، بە فرۆکەی بێفڕۆکەوان، هێرشێکی نامەردانەی بۆسەر ناوەندی فێدراسیۆنی کەمئەندامانی شەڕ لە باکوور و ڕۆژهەڵاتیی سووریا ئەنجامدا، بە هۆیەوە فەرماندار و هاوڕێمان سۆرخوین ڕۆژهەڵات و ئازادی دێرک شەهید بوون.
ئاماژەشیان بەوە کردووە، بە ڕێزەوە ڕۆحی پاکی شەهیدانمان بە بیر دەهێنینەوە و سەری ڕێز و نەوازشیان بۆ دادەنەوێنین، سەرەخۆشی لە خانەوادەی شەهیدان و تەواوی ژنانی شۆڕشگێڕ دەکەین، بەڵێن دەدەین کە خوێنی ئەوان لە زەوی نامێنێت، تۆڵەسەندنەوەیان ئەرکی سەرەکی ئێمەیە.
یەپەژە ناسنامەی شەهیدەکانی بەمشێوەیە خستووەتەڕوو:-
ناسناو: سۆرخوین ڕۆژهەڵات
ناو و پاشناو: فاتمە ساکان
ناوی دایک: گۆزەل
ناوی باوک: ئیبراهیم
کات و شوێنی شەهید بوون: قامیشلۆ/ ١١-٢-٢٠٢٤
ناسناو: ئازادی دێرک
ناو و پاشناو: ئەمینە سەید ئەحمەد
ناوی دایک: عالیا
ناوی باوک: یوسف
کات و شوێنی شەهید بوون: قامیشلۆ/ ١١-٢-٢٠٢٤
ب. جـ
Comments are closed.