ناوەندی هەواڵەکان
ئێوارەى ئەمڕۆ دەوڵەتى داگیرکەری تورک بۆردوومانى دەوروبەری گوندی سەرگەلی لە سنووری ئامێدی کردو زیانەکان نەزانراون.
بەپێی سەرچاوە هەرێمییەکان ئێوارەى دەوڵەتى داگیرکەری تورک بۆردوومانى نزیک گوندی سەرگەلی لە سنووری ئامێدی کرد و ترس و دڵەڕاوکێی لای دانیشتوانى گوندەکە دروست کردوە.
بەهۆی سوڕانەوەى بەردەوامی فڕۆکە بەسەر ئاسمانى ناوچەکەدا تائێستا نەتوانراوە بزانرێت زیانەکان چی بوون.
سنووری گوندی سەرگەلی یەکێکە لەو ناوچانەى کە دەوڵەتى داگیرکەری تورک بەبەردەوامی بۆردوومانى لێدەکات و هاوکات سەربازانى تورک و چەکدارانی پەدەکەش ڕێگری لە هاتووچۆی دانیشتووانى سنوورەکە دەکەن.
هـ.ح
Comments are closed.