وۆرکشۆپی ژنانی ئێزدی و عەرەب بۆ ئازادیی ڕێبەر ئۆجالان کۆتایی هات

ناوەندی هەواڵەکان

وۆرک شۆپی تەڤگەری ژنانی ئێزدی (تاژێ) و مەجلیسی ژنانی عەرەبی شەنگال بەبۆنەی ٢٥ هەمین ساڵیادی پیلانگێڕیی نێونەتەوەیی سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بە ئەنجامنامەیەک کۆتایی هات.

وۆرک شۆپەکە بە درووشمی “ژن، ژیان، ئازادی، ئێمە ئازادیی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ مسۆگەر دەکەین” بە بەشداری ١٦٠ ژنی ئێزدی و عەرەب و چەند پارێزەرێکی عێراق ئەنجامدرا.

دوای کۆبوونەوە و گفتوگۆیەکی تێرو تەسەل لەسەر چەندین بابەت و پرسی گرنگ وۆرک شۆپەکە بە ئەنجامنامەیەک کۆتایی هات.

 لە ئەنجامنامەکەدا، پیلانگێڕیی نێونەتەوەیی ١٥ ی شوبات بە توندی شەرمەزارکرا، شەهیدانی “ئێوە ناتوانن ڕۆژەکەمان تاریک بکەن” و شەهیدانی ٧٤ فەرمانی سەر ئێزدییەکان بەڕێزەوە یادکرانەوە.

جەختکراوەتەوە، لە کەسێتی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالاندا تێکۆشانی گەلانی بندەست و پڕۆژەی ئازادیی ژنی سەدەی بیست و یەکەم کراوەتە ئامانج.

هەروەها لە وۆرک شۆپەکەدا گفتوگۆکراوە، دەربارەی بەرخۆدانی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بەرامبەر هێزە پیلانگێڕەکان، ئەرکی خۆیان دەربارەی تەواوکردنی پرۆسەی ئازادی ژنی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان نرخاند.

ژنان لە وۆرکشۆپەکەدا وتیان: پارادایمی نەتەوەی دیموکراتیک یەکانە چارەسەرە بۆ کێشەکان لە کوردستان و ڕۆژهەڵاتی ناوین  و جیهان، ڕایانگەیاند وەک ژنانی ئێزدی و عەرەب پێشەنگایەتی ئەم پارادایمە دەکەن، لە ٢٦ هەمین ساڵیادی پیلانگێڕییدا ئیتر دەڵێن بەسە بۆ سیستەمی ئیمراڵی و کاتی ئازادیی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالانە.

ژنان لە پێنج خاڵدا ئەرک و بەرپرسیارێتی خۆیان بۆ تێکۆشان دژی سیستەمی ئەشکەنجەی ئیمراڵی دەردەخەن، پێنج خاڵەکە بەم جۆرەیە:

1- ئێمە وەک ژنی ئێزدی خۆمان بە قەرزاری ڕێبەر ئاپۆ دەزانین، بیر و فەلسەفەی ڕێبەر ئاپۆ جارێکی تر تۆوی ئومێد و ژیانی ئازادیی لە ئێمەدا چاندووە، ئازادیی خۆمان لە ئازادیی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆدا دەبینین، تۆڵەی ٧٤ فەرمان، تۆڵەی هەزاران ژنی ئێزدی کە لە فەرمانەکاندا کوژراون و دیل کراون و ڕفێنراون، لە ئازادیی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ و خۆبەڕێوەبەریی شنگالدا دەبینین، لەپێناو گەیشتن بەو ئامانج و ئومێدە درێژە بە تێکۆشان دەدەین.

2- بۆ کۆتایی هێنان بە سیستەمی ئەشکەنجەدان و ڕووخاندنی دیوارەکانی زیندانی ئیمراڵی و مسۆگەرکردنی ئازادیی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ، مسۆگەرکردنی خۆبەڕێوەبەری شنگال و چەسپاندنی پارادایمی نەتەوەی دیموکراتیک، هەرچییەکمان لەدەست بێت دەیکەین، وەک تەڤگەری ئازادیی ژنانی ئێزیدی (تاژێ) و مەجلیسی ژنانی عەرەبی شنگال، جارێکی دیکە لەم وۆرک شۆپەدا ئازادیی ڕێبەر ئاپۆمان کردۆتە هەوێنی کار و خەبات و تێکۆشان و پاراستنی هەبوون و ناسنامەمان، بۆیە لە ساڵی ٢٦ی پیلانگێڕیدا لە بەرامبەر هەموو جۆرە هێرش و ستراتیژی شەڕ و داگیرکارییەکدا تێکۆشان و بەرخۆدانمان زیاتر دەکەین.

3- خاڵی هەرە گرنگ لە وۆرکشۆپەکەدا وتوێژی لەسەر کرا، بڵاوکردنەوەی فیکر و فەلسەفە و پارادایمی ڕێبەر ئاپۆ بوو. وەک ژنانی ئێزدی-عەرەب باسمان لە ڕێگا و ڕێبازەکان کرد بۆ بڵاوکردنەوەی فیکری ڕێبەر ئاپۆ لە شنگال و دەشتی نەینەوا و تەواوی عێراق. بۆ خوێندنەوەی بەرگرینامەکانی ڕێبەر ئاپۆ، لە مەجلیس و ئەکادیمیاکاندا، پەروەردەی زیاتر لەسەر فیکری ڕێبەر ئاپۆ پێش دەخەین. تێگەیشتن لە ڕێبەر ئاپۆ بە خوێندنەوەی ڕاستی فیکری ڕێبەر ئاپۆ دەبێت. بەم ڕوانگەییەوە هەموو پەروەردەکانمان بەگوێرەی خوێندنەوەی بەرگرینامە و وردبوونەوەکانی ڕێبەر ئاپۆ ڕۆشن دەکەینەوە.

4- بۆ مەزنکردنی تێکۆشان دژی پیلانگێڕی نێونەتەوەیی کە لە کەسێتی ڕێبەر ئاپۆدا لە دژی هەموو گەلان و ژنان پێکهات، خەبات دەکەین بۆ دامەزراندنی کۆمیتەیەکی ژنانی ئێزدی-عەرەب بە ناوی دەستپێشخەری بۆ ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ.

5-ڕێبەر ئاپۆ ڕێگای پاراستنی هەبوون و چاند و باوەڕ و ناسنامەی گەلی ئێزدی لە گەڕانەوە بۆ خاکی پیرۆز دەبینێت، ڕێگای ڕێگرتن لە قڕکردن و فەرمان و هەڕەشەکان کە تا ئێستاش لەسەر جڤاکی ئێزدیمان زیندووە، لە مەزنکردنی هێزی پاراستن و مسۆگەرکردنی خۆبەڕێوەبەری شنگال دەبینێت. ئێمەش بەو بۆنەیەوە تێکۆشان مەزن دەکەین و بۆ گەڕانەوە میلەتەکەمان بۆ سەر خاکەکەی کار و خەبات دەکەین”.

لە کۆتاییدا بانگەواز لە هەمووان دەکەن بەشداربن لە هەڵمەتی ئازادی و ئەرکی ویژدانی و ئەخلاقی خۆیان جێبەجێ بکەن، دەڵێن: “ئیتر بەسە سیستەمی ئیمراڵی، بەسە نەبوونی پەیوەندیی ڕەهای سەر ڕێبەر ئاپۆ، کاتی ئازادیی ڕێبەر ئاپۆیە، کاتی ژیانکردنە لەگەڵ ڕێبەر ئاپۆ”.

هـ.ح

Comments are closed.