هەڵەبجە
كتێبی مێژووی زانایانی هەورامان لەدوو توێی ٥٢٧ لاپەڕەدا بڵاوكرایەوە، کە تێیدا باس لە ڕۆڵ و پێگە و ناساندنی زانایانی ناوچەكەیە بەخەڵكی دەرەوە دەکات و ژیاننامەی ٣٠٣ كەسایەتشی تێدا باسكراوە.
ئێوارەی ئەمڕۆ كتێبی مێژووی زانایانی هەورامان لەنووسینی ستار هەورامانی، بەهاوكاری یانە و كەلتوری سیاچەمانە لەهۆڵی خۆشناو عەلی شیعە لەشارەدێی خورماڵی سنووری هەڵەبجە بڵاوكرایەوە، ناوەڕۆكی كتێبەكە باس لەژیان و زانایانی ئاینی ناوچەكە دەكات.
عەبدولستار هەورامانی نووسەری كتێبەكە بۆ ڕۆژنیوز وتی: هەورامان و ناوچەكە ئەو هەموو زانا و حوجرە و خانەقایە باشانەی تێدابوو لەڕابردوو تائێستاش، بۆ پێگەیاندنی زانایانی ئاینی لە كوردستان، بەباشم زانیوە ژیاننامە و خزمەتی ئەو كەسایەتیانە لە دوو توێی كتێبێكدا بنووسمەوە ئاشنایان كەم بەخەڵكی كوردستان.
نوسەری كتێبەكە ڕوونیکردەوە، كتێبەكە ٥٢٧ لاپەڕەیە، ژیاننامە و ناوی ٣٠٣ زانای ئاینی تێدا باسكراوە، بەرگی یەكەمییەتى و لەو ڕێگەیەوە بە باشی زانی ئەو بۆشاییە لە ناوچەی هەوراماندا پڕی بکاتەوە، نووسینەكەش ماوەی سێ ساڵی پێچووە، یانەو كەلتوری سیاچەمانە ئەركی چاپكردنی لە ئەستۆگرتووە.
باسی لەوەش كرد، لەكتێبەكەدا تەنها باسی زانایانی ئاینی پیاوانكراوە، بەهۆی ئەوەی ژنانمان نەبوە كاری مەلایەتی كردبێت لەناوچەكەدا باسی ژنان نەكراوە تێیدا، ئامانجی نووسینی كتێبەكەشم ئەوە بوو ئەو مامۆستایانەی هەورامی زمانن خزمەتیانكردووە بەنەتەوەو گەلەكەی خۆیان بناسێنین بەدەرەوەی ناوچەی هەورامان.
هـ.ح
Comments are closed.