“مۆنۆدرامای سەلمە” لە مۆنۆمێنتی ئەنفال نمایش کرا

چەمچەماڵ

“مۆنۆدرامای سەلمە” کە بەرهەمی گرووپی شانۆی هەوارە، دووەم نمایشی لە مۆنۆمێنتی ئەنفال لە شارۆچکەی چەمچەماڵ بەڕێوەچوو، کە باس لە قۆناغە جیاوازەکانی قڕکردنی گەلی کورد دەکات بەتایبەتی ئەنفال.

ئێوارەی ئەمڕۆ لە شارۆچکەی چەمچەماڵ، لە نێو مۆنۆمێنتی ئەنفال، لە شارۆچکەی چەمچەماڵ، “مۆنۆدرامای سەلمە” لەلایەن گرووپی شانۆی هەوارەوە نمایش کرا.

مۆنۆدرامای سەلمە، باس لە قۆناغە یەک لە دوای یەکەکانی کۆمەڵکوژیی گەلی کورد دەکات، بە تایبەتی ئەنفال، هۆکاری هەڵبژاردنی مۆنۆمێنتی ئەنفال بۆ نمایشی دووەم، دەگەڕێتەوە بۆ مێژووی شوێنەکە، کە بە پایتەختی ئەنفالکراوان ناسراوە، بەشێکی زۆری دانیشتوانی خەڵکی شارۆچکەکە خاوەن شەهیدێکی زۆری ئەنفالن.

لە کاتی نمایشەکەدا، بەشێک لە هونەرمەندان و ڕۆشنبیرانی کەرکووک و چەمچەماڵ ئامادەبوون، ئەم مۆنۆدرامایە لە نووسینی دکتۆر دڵشاد مستەفایە، سینۆگرافیا و دەرهێنانی نەژاد نەجمە، بەرهەم یاسین یاریدەدەری دەرهێنەرە، هەروەها هەوار فارس و ئۆگیلی ئەمپغت ژنە شانۆکاری فەڕەنسی بە هاوبەشی نواندنیان کرد.

شانۆکە بە زمانەکانی کوردی و ئینگلیزی لە لایەن فەرهاد بابانەوە کاری موزیکی بۆ کراوە، هەر یەک لە هونەرمەندان (حەمەی شانۆ، جانۆ، حەمە عەلی و ئاراس عەلی) بەڕێوەبەریی بەشی تەکنیکی شانۆگەرییەکە بوون.

بڕیارە مۆنۆدرامای سەلمە لە شارەکانی سلێمانی و هەڵەبجە و نمایش بکرێت، بەشداری سەرجەم فێستیڤاڵەکانی ناوخۆی وڵات و دەرەوی وڵات بکات لە ئەمساڵدا.

هـ.ح

 

 

Comments are closed.