سەدان کەس بۆ ڕێپێوانی ئازاديی لە ڕەنسی فەرەنسا کۆبوونەوە

ناوەندی هەواڵەکان

ڕێپێوانی ئازاديی ٢٥ کەسی، بە پێشەنگایەتی کۆڵەکتیڤی پشتیوانی کوردستان کە لە ١٢ ڕێکخراو پێکدێت، ئەنجامدرا، ئەندامی کۆڵەکتیڤەکە، مایکڵ جۆرج ڕایگەیاند، پێویستە فەرەنسا بۆ ئازاديی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان ڕۆڵ بگێڕێت.

ڕێپێوانی ئازاديی ٢٥ کەسی، بە پێشەنگایەتی کۆڵەکتیڤی پشتیوانی کوردستان کە لە ١٢ ڕێکخراو پێکدێت، ئەنجامدرا.

بێریڤان فورات وتەبێژی کۆنسەی کوردی دیموکراتیکی فەرەنسا (جەدەکە-فە) ڕاگەیاندراوی خوێندەوە و تیشکی خستەسەر تێکۆشانی مەزنی کوردان دژی بەربەریزمی داعش و دەوڵەتی تورک.

بێریڤان وتی: ١٢ هەزار گەنجی کورد بە فیکر و فەلسەفەی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان چەندین ساڵ دژی بەربەریزم فیداکاریان کرد و وتی: ئەگەر ئێوە لێرە و لە ئەوروپا و هەموو جێیەکی جیهان بە ئاسوودەی دەژین، ئەوە لەسایەی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و گەلی کوردە.

گەلی شارەکە بەگەرمی پێشوازیان لە چالاکییەکە کرد و لە تەواوی ڕێپێوانەکەدا بڵاوکراوە دابەشکران، دووپاتکرایەوە پێویستە گەلی فەرەنسا بەهێزتر بەشداری ڕێپێوانەکە بکەن.

مایکڵ جۆرج نوێنەری پارتی چەپ، وتەیەکی پێشکەش کردو وتی: پێویستە فەرەنسا لە چارەسەری سیاسیدا ڕۆڵی خۆی بگێڕێت، چارەسەری سیاسی بۆ کورد پێویستە، ئەمەش پێویستی بە ئازادیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالانە.

 جۆرج وتیشی: لەسەر ئەم بناغەیە بانگەواز لە هەموو کۆمەڵە و ڕێکخراوە مەدەنی و پارتە سیاسییەکان دەکەین بەشداری کۆڵەکتیڤەکە بکەن. گەلی کوردیش وەک گەلانی جیهان مافی ئازادی هەیە، بژی گەلی کورد بژی عەبدوڵا ئۆجالان ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان.

هـ.ح

Comments are closed.