ئیسرائیل بەشداریی کۆبوونەوەی ئەمنی لە میسر دەکات

ناوەندی هەواڵەکان

دەستەی سەرۆکایەتی ئیسرائیل بڵاوى کردەوە، ئەمڕۆ بەشداری کۆبونەوەی ئەمنی لە میسر دەکات، کە لەنێوان هەریەک لە ئەمریکا، میسر و قەتەر بەڕێوەدەچێت دەشڵێن، ڕەشنووسێکی نوێمان ئامادە کردووە بە مەبەستی ئاڵوگۆڕکردنی دیلەکانمان لەگەڵ حەماس.

دەستەی سەرۆکایەتی ئیسرائیل لەبارەى بەشداریکردنیان لە کۆبوونەوەی ئەمنی، کە لە میسر بەڕێوەدەچێت ڕاگەیەندراوێکى بڵاوکردەوە.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، ئەمڕۆ ئیسرائیل بەشداری لە کۆبوونەوەی ئەمنی دەکات، کە بڕیارە لەنێوان هەریەکە لە وڵاتانى قەتەر، ئەمریکا و میسر بەڕێوەدەچێت.

دەشڵێن، شاندێکى وڵاتەکەمان بە سەرۆکایەتی دافید بارنیاع سەرۆکی دەزگای مۆساد، ڕۆنین بار سەرۆکی شاباک، فەرماندەیەکى دیکەى وڵاتەکەمان بەناوى نیتسان ئالۆن بەشدارى کۆبونەوەکە دەکە.

ئەوەش خراوەتەڕوو، ولیام بێرنز سەرۆکی دەزگای هەواڵگری سی ئای ئەی ئەمریکی، عەباس کامیل سەرۆکى دەزگای هەواڵگری میسر و سەرۆک وەزیرانی قەتەر شێخ محەمەد بن عەبدولرحمان ئال سانی نوێنەرایەتى وڵاتەکانیان دەکەن.

باس لەوەش کراوە، وڵاتەکەمان ڕەشنووسێکی نوێى ئامادەکردووە بۆ گفتووگۆکردن لەسەر پرسی ئاڵوگۆڕکردنی دیلەکانی نێوان و حەماس و ئیسرائیل.

ئ.م

Comments are closed.