قەسەدە ناسنامەی سێ شەهیدى ئاشکرا کرد

ناوەندی هەواڵەکان

قەسەدە لە ڕاگەیەندراوێکدا ناسنامەی سێ شەڕڤانی ئاشکرا کرد، کە لە ڕۆژانى ١٠-١١ـی ئەم مانگەدا شەهیدبوون، دەشڵێن، تۆڵەى شەهیدانمان دەکەینەوە.

ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی سووریای دیموکراتیک (قەسەدە) بە ڕاگەیاندراوێک ناسنامەی سێ شەهیدی ئاشکرا کرد.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، لە هێرشی جیاوازی نەیاران، کە دەیانەوێت پشێویی و کوشتن لە هەرێمەکە بڵاوبکەنەوە، سێ شەڕڤانمان شەهید بوون.

دەشڵێن، ئەو شەڕڤانانەى شەهیدبوون بریتین لە (عەبدولقادر ڕەجەب ئەل ئەسعەد) و (مۆفەق سەوادی خەڵەف) لە هێرشی چەتەکانی ڕژێمی سووریا لە ڕۆژهەڵاتی دێرەزۆر شەهیدبوون، هەروەها، شەڕڤانێکى دیکەمان بەناوى (عەساف خەلیل ئەلحسینۆ) لەلایەن چەتەکانی داعشەوە شەممەی ڕابردوو لە شاری حەسەکە شەهیدکرا.

باس لەوەش کراوە، سەرەخۆشی لە بنەماڵەی شەهیدان دەکەین و تۆڵەیان دەکەینەوە و باجەکەی هەرچی بێت، ئێمە دانیشتووان و هەرێمەکەمان لە هێرشی چەتەکان دەپارێزین.

قەسەدە لەبارەى ناسنامەى شەهیدەکانەوە بەمجۆرە زانیارى خستووەتەڕوو:-

ناسناو: شەرس

ناو و پاشناو: عەبدولقادر ئەل ئەسعەد

ناوی دایک: نوریە

ناوی باوک: ڕەجەب

شوێن و کاتی لەدایکبوون: دەیرەزۆر، ١٩٩٥

شوێن و کاتی شەهیدبوون: دەیرەزۆر- زیبان، ١١ ی شوباتی ٢٠٢٤.

—–

ناسناو: نەمرود

ناو و پاشناو: موەفەق سەوادی خەڵەف

ناوی دایک: نەجمە

ناوی باوک: سەوادی

شوێن و کاتی لەدایکبوون: حەسەکە، ٢٠٠١

شوێن و کاتی شەهیدبوون: دەیرەزۆر- زیبان، ١١ ی شوباتی ٢٠٢٤.

——

ناسناو: عەساف حەسەکە

ناو و پاشناو: عەساف خەلیل ئەلحسێنۆ

ناوی دایک: جەوهەرە

ناوی باوک: خەلیل

شوێن و کاتی لەدایکبوون: حەسەکە، ٢٠٠٣

شوێن و کاتی شەهیدبوون: حەسەکە، ١٠ ی شوباتی ٢٠٢٤

ب. ق

Comments are closed.