ئەمریکا: بەردەوام دەبین لە وەڵامدانەوەى هێرشى گرووپە چەکدارەکانى عێراق و سووریا

ناوەندی هەواڵەکان

پاش کۆبوونەوەى لەگەڵ پادشاى ئوردن جۆ بایدن سەرۆکى ئەمریکا ڕایگەیاند، وڵاتەکەمان بەردەوام دەبێت لە وەڵامدانەوەى هێرشى گروپە چەکدارەکانى عێراق و سووریا.

جۆ بایدن سەرۆکى ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا پاش کۆبوونەوەی لەگەڵ شای ئوردن لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا لەبارەى بەردەوامى هێرشەکانیان بۆسەر گروپە چەکدارەکانى عێراق و سووریا بەمجۆرە زانیارى خستەڕوو:-

سەرۆکى ئەمریکا ڕایگەیاند، وڵاتەکەمان بەردەوام دەبێت لە وەڵامدانەوەى هێرشى گروپە چەکدارەکانى عێراق و سووریا.

ئەوەش لەکاتێکدایە، شەوى ٢٨ـی مانگى ڕابردوو گروپە چەکدارەکانى عێراق هێرشێکى موشەکیان کردە سەر بنکەیەکى سەربازى ئەمریکا لە ئوردن و بەهۆیەوە سێ سەرباز کوژران و ٤٠ سەربازى دیکەش برینداربوون.

جێگەى ئاماژەیە، لە بەرامبەر ئەو هێرشەدا ئەمریکا چەندین هێرشى لە ڕێگەى فڕۆکەى بێفڕۆکەوانەوە بۆسەر گروپە چەکدارەکانى عێراق دەستپێکرد و لەوچوارچێوەدا چەندین سەرکردەى ئەو گرووپانەى کردە ئامانج و ئەوەش نیگەرانى بەدواى خۆییدا هێنا.

ئ.م

Comments are closed.