ئەمریكا بەبڕی زیاتر لە ٩٥ ملیار دۆلار هاوكاریی سێ وڵات دەكات

ناوەندی هەواڵەكان

ئەنجوومەنی پیرانی ئەمەریكا دەنگیدا بە بڕیاری پێشكەش كردنی هاوكاریی دارایی بە بڕی  ٩٥ ملیار و ٣٤ ملیۆن دۆلار بۆ ئۆكراین، ئیسرائیل و تایوان، ئەم دەنگدانە ڕێكارەکان بۆ دابین کردن و جێبەجێكردنی هاوكارییەكە داراییەکان خێراتر دەكات.

میدیا جیهانییەكان هەواڵی بەردەوامی هاوكارییە داراییەكانی ئەمریكای بۆ هەریەكە لە وڵاتانی ئیسرائیل، ئۆكراین و تایوان بڵاوكردووەتەوە.

میدیاكان بڵاویان كردووەتەوە، ئەنجوومەنی پیرانی ئەمەریكا دەنگیدا بە بڕیاری پێشكەش كردنی هاوكاریی دارایی بەبڕی  ٩٥ملیار و ٣٤ ملیۆن دۆلار بۆ ئۆكراین، ئیسرائیل و تایوان، ئەم پڕۆژەیە پاڵپشتی ٦٦ سیناتۆری بەدەستهێنا و ٣٣ سیناتۆری دیکەش دژی وەستانەوە.

مایك جۆنسن سەرۆكی ئەنجومەنی پیران ئەمریكا ڕایگەیاندووە، ئەنجوومەنی پیران، كە پارتی كۆمارییەكانی تێدا زۆرینەن، لێكۆڵینەوە لە پڕۆژە یاسای هاوكارییەكانی پێشوو ناكات.

ئاماژەی بەوەش كرد، بەهۆی هەموار نەكردنەوەی هیچ یاسایەك، ئەنجومەنی پیران بە ویستی خۆی لەسەر ئەم پرسە گرنگانە مامەڵە دەكات.

ئەو بڕە پارەی تەخانكراوە بۆ هاوكاری ئۆكراین، ئیسرائیل و تایوان، گەورەترین بەشی نزیكەی ٦٠ ملیار دۆلار دەچێتە ئۆكراین، ئەمەش ماوەی چەند مانگێكە بووەتە بابەتی گفتووگۆی كۆنگرێس و بووەتە هۆى ناكۆكی لە نێوان دیموكراتەكان و كۆمارییەكان.

هـ.ئ

Comments are closed.