دەوڵەتی داگیرکەریی تورک تۆپبارانى سنوورى عەفرین کرد

ناوەندی هەواڵەکان

درەنگانى شەوی ڕابردوو دەوڵەتی داگیرکەریی تورک چەند گوندێکى شارەدێى شێراوای سەر بە کانتۆنی عەفرینی تۆپبارانکرد، بەهۆیەوە سێ کەس بوونە قوربانی.

 

درەنگانى شەوى ڕابردوو دەوڵەتى داگیرکەریى تورک تۆپبارانى گوندێکى سنوورى عەفرینی کرد و قوربانى لێکەوتەوە.

میدیاکانى ڕۆژئاواى کوردستان بڵاویانکردەوە، درەنگانى شەوی ڕابردوو دەوڵەتى تورک گوندی بینای سەر بە شارەدێى شێراوای لە سنوورى عەفرین تۆپباران کرد .

ئاماژە بەوەش کراوە، بەهۆى تۆپبارانەکەوە سەربازێکى حکومەتی سووریا و هاوڵاتییەکى مەدەنى بەناوى جوان ئەسعەد شەهید بوو کەسێکى دیکەش بەناوى عەدنان کیتۆ برینداربووە.

جێگەی ئاماژەیە، دەوڵەتی داگیركەریی تورك ڕۆژانە بۆردوومانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا دەكات، بەتایبەتی بۆردوومانی ئەو شوێنانە دەكات، كە ژێرخانی ژیان و ئابووری ناوچەكەیە، ئەمەش لە پێناو ئەوەی دانیشتووانی ئەو ناوچانە زێدی ڕەسەنی خۆیان بەجێبهێڵن و چەتە و عەرەبی هاوردەی تێدا جێگیر بكات.

ئ.م

 

ئ.م

Comments are closed.