بانکى ناوەندى عێراق زیاتر لە ٢٤١ ملیۆن دۆلارى خستە بازاڕەوە

 ناوەندى هەواڵەکان

بانکى ناوەندى عێراق بڵاوی کردەوە، ئەمڕۆ بڕى ٢٤١ ملیۆن و ٨١٠ هەزار و ٣٩٧ دۆلار خراوەتە بازاڕەکانەوە، دەشڵێن، لەو بڕە ٢١ ملیۆن و ٩٨٠ هەزار دۆلار بە شێوەى نەقد فرۆشراوە و ٢١٩ ملیۆن ٨٣٠ هەزار و ٣٩٧ دۆلاریش بە شێوەى حەواڵە فرۆشراوە.

بانکى ناوەندى عێراق لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاوی کردەوە، ئەمڕۆ بڕى ٢٤١ ملیۆن و ٨١٠ هەزار و ٣٩٧ دۆلار خراوەتە بازاڕەکانەوە.

ئەوەش خراوەتەڕوو، لەو بڕە ٢١ ملیۆن و ٩٨٠ هەزار دۆلار بە شێوەى نەقد فرۆشراوە و ٢١٩ ملیۆن و ٨٣٠ هەزار و ٣٩٧ دۆلاریش بە شێوەى حەواڵە فرۆشراوە.

ئەوەش لە کاتێکدایە، ماوەى چەند مانگێگە بەهاى دۆلارى ئەمریکى لە بازاڕەکانى عێراق و هەرێمى کوردستان بەرامبەر دینارى عێراق بە شێوەیەکى بەرچاو بەرز بووەتەوە، بە جۆرێک لە ئێستادا ١٠٠ دۆلار بەرامبەر ١٥٢ هەزار و ٥٠ دینار ئاڵوگۆڕی پێ دەکرێت.

ئ.م

Comments are closed.