سەرۆكی ئەركانی سوپای عێراق گەیشتە كەركووك

ناوەندی هەواڵەكان

پیشنیوەڕۆی ئەمڕۆ سەرۆكی ئەركانی سوپای عێراق بە یاوەری شاندێكی باڵای ئەمنی گەیشتە پارێزگای كەركووك، بڕیارە لەگەڵ بەرپرسان و فەرماندە سەربازییەكانی ئەو شارە كۆببێتەوە و پێداچوونەوە بە دۆخی ئەمنی پارێزگاكە بكات.

میدیا عێراقییەكان هەواڵی گەیشتنی عەبدول ئەمیر ڕەشید یاروڵا سەرۆكی ئەركانی سوپای عێراق و شاندێكی یاوەری بۆ كەركووك بڵاو كردەوە.

میدیا عێراقییەكان بڵاویان كردەوە، پێشنیوەڕۆ لیوا عەبدول ئەمیر ڕەشید یاروڵا سەرۆكی ئەركانی سوپا عێراق  و جێگری فەرماندەی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكان گەیشتنە كەركووك، بڕیارە لەگەڵ بەرپرسان و فەرماندە سەربازییەكانی ئەو شارە كۆببێتەوە.

ئاماژە بەوەش كراوە، سەردانی شاندەكە بۆ كەركووك بەمەبەستی پێداچوونەوەیە بە دۆخی ئەمنی و جێگیركردنی یەكە ئەمنییەكان و هەڵسەنگاندی دۆخی ئەمنی شارەكەیە.

جێگەی ئاماژەیە، لە كۆتایی ساڵی ڕابردوودا چەتەكانی داعش چەند هێرشێكیان بۆ سەر بنكە و بارەگای سوپای عێراق لە كەركووك دەستپێكرد، لە ئەنجامدا چەند سەربازێک كوژران و بریندارێكی لێكەوتەوە، دوای ئەوە بە بڕیاری سەرۆك ئەركانی سوپای عێراق چەند فەرماندەیەكی سەربازیی كەركووكی گواسترانەوە.

هـ.ئ

Comments are closed.