شەش ڕۆژنامەنووسی دیکە لە تورکیا دەستگیر کران

ناوەندی هەواڵەکان

پۆلیسى تورک لە شاری ئیزمیری تورکیا هەڵیانکوتایە سەر ماڵی ڕۆژنامەنووسان، لە ئەنجامدا پەیامنێرانی ئاژانسی میزۆپۆتامیا، ژننیوز و گازەت دوڤار و هەروەها ڕۆژنامەوانی دەمپارتی دەستبەسەر کران.

سەرلەبەیانی ئەمڕۆ لە شاری ئیزمیری تورکیا، پۆلیسی تورک هەڵیکوتایە سەر ماڵی ڕۆژنامەنووسان، لە ئەنجامی هەڵکوتانە سەر ماڵاندا پەیامنێرانی ئاژانسی میزۆپۆتامیا سەمرا توران، دەلال ئاکیوز و تۆلگا گونێی، پەیامنێری ژننیوز مەلیکە ئایدن و پەیامنێری گازەت دوڤار سیهان باشاکچیئۆغڵو و ئەندامی ڕۆژنامەوانی دەم پارتی دەستگیرکران.

هۆکاری دەستبەسەرکردنەکە نەزانراوە، بەڵام زانراوە، کە ئەو ڕۆژنامەنووسانە لە لقی TEM لە چانکایا ڕاگیراون، بڕیاری سنووردارکردنی دۆسێیەکە بۆ ٢٤ کاتژمێر درا.

شایانی باسە، ڕۆژنامەنووس سەلامەت توران، کە ڕۆژی ٩ـی شوبات لە ناوچەی جەزیرە لە شڕناخی باکووری کوردستان دەستگیر کرا، لە دوای چوار ڕۆژ وتە لە توران وەرگیرا، توران لە لایەن داواکاری گشتییەوە بە پڕوپاگەندەی “ئەندامێتی ڕێکخراو” بە داواکاری دەستگیرکردن ڕەوانەی دادگای تاوانەکانی سوڵح کرا، دوێنێ دادگا بڕیاری دەستگیرکردنی تورانی بەهەمان پاساوی دا.

ب. ق

Comments are closed.