هەردوو قۆڵی ڕێپێوانانی ئازادیی گەیشتنە ئامەد

ناوەندی هەواڵەکان

“ڕێپێوانی گەورەی ئازادیی” کە بۆ ئازادیی ڕێبەر ئۆجالان و چارەسەری دیموکراسیانەی پرسی کورد دەستی پێکردووە، لە هەردوو قۆڵەوە دوای ١٣ ڕۆژ گەیشتە ئامەد.

قۆڵی قەرس و وان لە باکووری کوردستانی “ڕێپێوانی گەورەی ئازادیی” کە لە ١ـی شوباتەوە بە بەشداریی سیاسەتمەداران و بەڕێوەبەرانی ڕێکخراوە جەماوەری و دیموکراتەکان دەستی پێکردووە، لە گەڕەکی پالوک لە بەردەم ناوەندی شاری ئامەد گەیشتن بە یەک و کۆبوونەوە.

لە ١٢ـی شوباتدا چالاکوانان لە قۆڵی وان لە خانا ئەخپار و قۆڵی قێرس لە شارەدێى بسمیل دەستیان بە ڕێپێوان کرد.

چیگدەم کلچگون ئوچار هاوسەرۆکانی دەبەپە و کەسکین بایندر کە لە باڵە جیاوازەکانی ڕێپێوانەکەدا بوون، بە ناوی گروپەکەیانەوە گوڵیان بە یەکتر بەخشی.

ڕێپێوانانی ئازادیئ بۆ گەیشتن بە ناوەندی ئامەد ئامادەکاری دەکەن، بۆ ساڵیادی پیلانگێڕی نێودەوڵەتی ١٥ـی شوباتی ١٩٩٩ دژی پیلانگێڕی سەر ڕێبەی گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان، هێلەکە سپیەکەیان داکەند و هێلەکی ڕەشیان لەبەر کرد، دوای ئەم ئامادەکارییە ڕێپێوانکەران چوونە ئامەد.

ب. ق

Comments are closed.