دڵشاد مەجید
ئەمە چەندین جارە دادگای فیدراڵی عێراق دانیشتنەکانی بۆ بڕیاردان لەسەر هەڵبژاردنی کوردستان دوادەخا.
لەولاوەش لەماوەی ئەم دوو مانگە کاربەدەستەکاتی دەوڵەتی تورکیا سەردانەکانیان بۆ بەغدا و هەولێر زۆرتر و گەرمتر بووە.
لە ئەنجامی تێکهەڵکێشتنی ئەم دوو جموجۆڵ و ڕووداوە، بۆمان روون دەبێتەوە کە گرفتی دادگای فیدراڵی چیە.
تورکیا هەوڵ دەدات بۆ پشتگیری پارتی گوشار لە عێراق دەکات، کە دادگای فیدراڵی ئەو بڕیارە نەدات بۆ لابردنی کورسی کۆتاکانی تورکمان لە پەرلەمانی هەرێمی کوردستان.
هەروەها لەو سەردانەیان لەپاڵ ئەم داواکاریە داوا لە عێراق دەکەن هاوشێوەی رێکەوتنی عێراق لەگەڵ ئێران، رێکەوتنێکی لەو شێوەش دژی پەکەکە لەگەڵ تورکیا واژۆ بکەن .
لەولاوەش دادگای فیدراڵیش ناتوانێ بچێتە ژێر باری ئەو گوشارە، لەبەرئەوەی ناتوانێ بڕیارێکی پێچەوانەی ئەو بڕیارە بدات، کە لە عێراق تورکمان کەمینە نیە، بەڵکو بە نەتەوەی سێیەم هەژمار دەکرێ.
چونکە چۆن دەکرێ لە عێراق نەتەوە بن و کەمینە هەژمار نەکرێن ؟بەڵام لە کوردستان، کە بەشێکە لە عێراق بە کەمینە و پرنسیپی کۆتا مامەڵەیان لەگەڵ بکری.؟
ئەمەش بەشێکە لەو کێشە و گرفتانەی تورکیا لەگەڵ یەکێتی و سەرۆکی یەکێتی هەیەتی، تورکیا دەیەوێ بە گوشارانەی یەکێتی لەو داوایەی داویەتی بە دادگای فیدراڵی پاشگەزی بکاتەوە.
ئەم هەڵوێستەی تورکیا لە پاڵ کێشەی پەکەکە و شەنگال و کەرکوک، لەرێگای سەرۆکی دەزگای میت ئیبراهیم کاڵن لەڕۆژانی ٢٣ و ٢٤ مانگی رابردوو بە حکومەتی عێراق و مەسعود بارزانی ڕاگەیانرا.
هەروەها دیسانەوە وەزیری بەرگری تورکیا لە ڕۆژانی ٦ و ٧ ئەم مانگەش هەمان هەڵوێستی بە بەغدا و هەولێر و سەرجەم حزبەکانی هەرێم ڕاگەیاند.
شایانی باسە، کە پێویستە ئەوەی لێرە بووترێت، ئەوەیە ئەم پەلەکردنە لەو سەردانانەی تورکەکان دەگەڕێتەوە بۆ داواکاری بەردەوام و بەپەلەی سەرۆکی پارتی دیموکراتی کورستان مەسعود بارزانی لە تورکەکان بۆ پاڵپشتی کردنی پارتی بۆ ئەو کێشانە، کە لە بەغدا و کەرکوک و هەرێم ڕووبەڕووی بووەتەوە.
ئ.م
Comments are closed.