ناوەندى هەواڵەکان
نەخۆشخانەی ئاسیای نێودەوڵەتی بڵاوى کردەوە، ھێڵکاری دڵ یەکێکە لە پشکنینە سەرەتاییەکان چ لە حاڵەتی کتوپڕ یان لە حاڵەتەکانی دیکە، کە پەیوەندی بە سەردانیکردنی چارەخوازەوە ھەیە بۆ نەخۆشخانە یان کلینیک و لە چەند حاڵەتێکدا بەکاردەهێندرێت لەوانەش جەڵتەى دڵ و تێکچوونی کارەبایی دڵی کتوپڕ.
نەخۆشخانەی ئاسیای نێودەوڵەتی لەبارەى ئەوەى چی کاتێک پێویستە هێڵکارى دڵ بۆ نەخۆش ئەنجام بدرێت ڕاگەیەندراوێکى بڵاوکردەوە، کە دەقەکەى بەمجۆرەیە:-
ھێڵکاری دڵ چیە؟
ھێڵکاری دڵ یەکێکە لە پشکنینە سەرەتاییەکان چ لە حاڵەتی کتوپڕ یان لە حاڵەتەکانی دیکە، کە پەیوەندی بە سەردانیکردنی چارەخوازەوە ھەیە بۆ نەخۆشخانە یان کلینیک.
هێڵکارى دڵ لە چى کاتێکدا بەکار دەهێندرێت؟
یەکەم– جەڵتەی دڵ.
دووەم– دابەزین یان بەرزبوونی پۆتاسیۆمی خانەکان.
سێیەم– دوورخستنەوەی ئەگەری جەڵتەی دڵ لە حاڵەتەکانی سنگ ئێشە.
چوارەم– بەرزبوونی پەستانی شلەی ناو سەر لە ھەندێک حاڵەتدا.
پێنجەم– تێکچوونی کارەبایی دڵی کتوپڕ.
شەشەم– نەخۆشی جەڵتەی سییەکان.
هێڵکارى دڵ بۆچى مەبەستێک بەکاردەهێندرێت؟
یەکەم– دەستنیشانکردنی جەڵتەی کۆن.
دووەم– دەستنیشانکردنی تێکچوونی کارەبایی دڵی درێژخایەن و بێ نیشانە.
سێیەم– دەستنیشان کردنی ھەوکردنی پەردەی دڵ.
چوارەم– دەستنیشانکردنی گەورەبوونی دڵ بەھۆی نەخۆشی بەرزی پەستانی خوێن یان نەخۆشی ڤاڵڤەکانی دڵ.
ئ.م
Comments are closed.