لە بەنداوی دهۆک تەرمی ژنێک دۆزرایەوە

ناوەندی هەواڵەکان

کەمێک پێش ئێستا، تەرمی ژنێک، کە خەڵکی شنگالە و دانیشتووی کامپی دۆمیزە، لە بەنداوی دهۆک دۆزراوەیەوە، تا ئێستا دەزگا ئەمنییەکانیش هیچ ڕوونکردەوەیەکیان لەو بارەیەوە بڵاونەکردووەتەوە.

کەمێک پێش ئێستا، لە بەنداوى دهۆک، تەرمی ژنێک دۆزرایەوە.

بە پێی زانیارییەکان، ئەو ژنەی، کە تەرمەکەی دۆزراوەتەوە، خەڵكی شنگالە، دایکی چوار منداڵە، دوای هێرشەکانی چەتەکانی داعش ئاوارە بووە و لە کامپی پەنابەرانی دۆمیز نیشتەجێیە.

تا ئێستاش دەزگا ئەمنییەکانی دهۆک هیچ زانیارییەکیان لەبارەی ڕووداوەکەوە ئاشکرا نەکردووە.

ب. جـ

Comments are closed.