دۆخى کەش و هەواى ٤٨ کاتژمێرى داهاتوو ئاشکرا کرا

ناوەندى هەواڵەکان

کەشناسى هەرێم بڵاوی کردەوە، ئەمڕۆ ئاسمان نیمچە هەور دەبێت و هەندی کات دەگۆرێت بۆ هەورى تەواو و ئەگەرى بارینى کەمێک نمە باران هەیە، دەشڵێن، سبەى ئاسمان نیمچە هەور بۆ هەورى تەواو دەبێت.

کەشناسى هەرێم بڵاوی کردەوە، ئەمڕۆ ئاسمان نیمچە هەور دەبێت و هەندی کات دەگۆرێت بۆ هەورى تەواو و ئەگەرى بارینى کەمێک نمە باران هەیە و خێرایى با لە نێوان ١٠ بۆ ١٥ کیلۆمەتر دەبێت لە کاتژمێرێکدا، مەوداى بینین لە نێوان هەشت بۆ نۆ کیلۆمەتر دەبێت.

ئەوەش خراوەتە ڕوو، سبەى ئاسمان نیمچە هەور بۆ هەورى تەواو دەبێت.

باس لەوەش کراوە، بەپێى پێشبینییەکان ئەمڕۆ بەرزترین پلەى گەرما لە گەرمیان دەبێت، کە ١٩ پلەیە و نزمترین پلەى گەرماش لە حاجى ئۆمەران دەبێت، کە پێنج دەبێت.

ئـ.م

Comments are closed.