هەپەگە: هەڤاڵمان دژوار لە بۆسەی هێزەکانی ئێراندا شەهید بوو

ناوەندی هەواڵەکان

هەپەگە ناسنامەی گەریلایەکی ئاشکرا کرد، کە لە بۆسەی هێزەکانی ئێراندا شەهید بووە و ڕایگەیاند، هەڤاڵمان دژوار بە ئایدۆلۆژیای خۆی، هەڤاڵێتی بەهێز، بڕوای پتەو بە سەرکەوتن و ئەزمونی خۆی لە هونەری شەڕی گەریلادا بووە جەنگاوەرێکی ئاپۆیی نمونەیی.

ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی هێزەکانی پاراستنی گەل-هەپەگە، ڕاگەیاندراوێکی لە بارەی ئاشکرا کردنی ناسنامەی شەهیدێکەوە بڵاوکردەوە.

لە ڕاگەیاندراوی ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگەدا هاتووە:

هەڤاڵمان دژوار ئەلباک لە ٢٦ـی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣ لە هەرێمی کۆتۆل لە جموجۆڵدا بوو، کەوتە ناو بۆسەی هێزەکانی ئێران و شەهید بوو.

لە فەرماندە بەنرخەکانمان ماهیر، سەربەست، بۆتان، نودا و جەلال کە لە ئەلباک گەورەبوون و هاتنە ریزی گەریلاوە، هەر یەک لەوان بوونە ئەفسانەیەک، ئەو فەرماندە بەنرخانەمان بوونە هێمای گەلەکەمان، ڕێگەی ئازادیی کە لەلایەن فەرماندە ئازاکانمان کرایەوە، گۆڕدرا بۆ نەریتێکی بەنرخ.

هەڤاڵمان دژوار ئەلباک، ڕێچکەی ئەو نەریتە بەنرخ و هێژایەی گرتەبەر و لە هەرێمی ئەلباکەوە تێکەڵ بە ڕیزەکانی گەریلابوو، بە ژیان، هەڵوێست و شەڕی خۆی بووە جەنگاوەرێکی ئاپۆیی، هەڤاڵمان دژوار سیاسەتی قڕکردن و کۆمەڵکوژیی کە دوژمن لەسەر گەلەکەمانی پەیڕەو دەکات، کردیە پاڵنەرێک بۆ تێکۆشان و هەموو ساتێکی خۆی بە گوڕدان بە تێکۆشان تێپەڕاند، لەو بوارەدا بووە خاوەنی ژیان و تێکۆشانی بەرهەمدار.

هەڤاڵمان دژوار، لە زۆر ناوچەی وڵاتەکەمان کوردستان تێکۆشانی ئەنجامدا و لەو خەباتەی تێیدا بەشداربوو بووە جەنگاوەری نەبەز و کۆڵنەدەری هێڵی بەرخودانی ئاپۆیی، جگە لە ئەزمونی بیردۆزی خۆی بە هەڤاڵێتی، بڕوای قووڵ و شارەزای لە هونەری شەڕی گەریلادا بووە جەنگاوەرێکی ئاپۆیی نمونەیی.

سەرەخۆشی لەخەڵکی وڵاتپارێزی ئەلباک و کوردستان بە گشتیی و بنەماڵە بەنرخەکەی دەکەین، کە جەنگاوەرێکی ئاپۆیی وەک دژوار ئەلباکیان گەورە و پێشکەش بە تێکۆشانی ئازادیی گەلەکەمان کرد.

هەپەگە ناسنامەی شەهیدەکەی بەم شێوەیە خستووەتەڕوو:

ناسناو: دژوار ئەلباک

ناو و پاشناو: ئەرگین دەمیر

شوێنی لەدایکبوون: وان

ناوی دایک- باوک: شەفیقە- ئەنوەر

کات و شوێنی شەهیدبوون: ٢٦ـی کانونی یەکەمی ٢٠٢٣/ کۆتول

ب. ق

Comments are closed.