هەنگاریا دەنگ لەسەر ئەندامبوونى سووید لە ناتۆوە دەدات

ناوەندی هەواڵەکان

بڕیارە هەفتەی داهاتوو لەسەر پێشنیاری گەورەتریین پارتی هەنگاریا لە پەرلەمانی ئەو وڵاتە دەنگ لەسەر ئەندامبوونی سووید بۆ پەیوەندیکردن بە ناتۆوە بدات.

 بەپێی هەواڵێکی ئاژانسی فرانس پرێس، بریارە لە ٢٦ـی شووپاتدا پەرلەمانی هەنگاریا لەبارەى ئەندامبوونى سووید لە هاوپەیمانی ناتۆ کۆبێتەوە.

بڕیارە لەو کۆبوونەوەیە پەرلەمانی هەنگاریا دەنگ لەسەر پێشنیارەکەی “فێدێس” گەورەترین حزبی دەسەڵاتداری هەنگاریا بدات، پێشنیاری فێدێس بۆ ئەندامبوونی سوویدە لە ناتۆ.

لای خۆشیەوە زۆڵتان کۆڤاکس، وتەبێژی حکومەتی هەنگاریا لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس بڵاویکردەوە: ماتێ کۆکسیس سەرۆکی حزبی فیدێس لە پەرلەمان پێشنیاری ئەوە دەکات کە پەلەمانی هەنگاریا لە ٢٦ـی شوباتدا دەنگی کۆتایی لەسەر پەسەندکردنی ئەندامێتی سووید لە ناتۆ دەدات و بەڵێنی پشتگیریی فیدێسش بۆ ئەو پێشنیارە دەدات.

 هەنگاریا دوا بەربەستە لەبەردەم ئەندامێتی سووید لە ناتۆدا، کە ستۆکهۆڵم دوای داگیرکردنی ئۆکراین لەلایەن ڕووسیاوە  لە ساڵی ٢٠٢٢دا هەوڵیدا پەیوەندی پێوە بکات، بەڵام هەنگاریا تاوەکو ئێستا ڕازی نەبووە سووید ببێتە ئەندام، بۆیە وا بڕیارە هەفتەی داهاتوو یەکلایی ببێتەوە.

هـ.ح

Comments are closed.