“پەدەکە چیاى قەرەچووغى لە هاوڵاتییان حەرام کردووە و بۆ داعشیش حەڵاڵى کردووە”

ناوەندى هەواڵەکان

غازى فەیسەڵ ڕایگەیاند، “چیای قەرەچووغ لە هاوڵاتییانى ڕەسەنی ناوچەکەمان حەرام و قەدەغە کراوە، بەڵام بۆ داعش و کارگەی چیمەنتۆ و بیرە نەوتیەکانى پەدەکەش حەڵاڵ کراوە”، دەشڵێت، “حەوت ساڵە بە بڕیاری تاک لایەنەی پارتى لێ قەدەغە کراوە و نابێ بۆ مەڕ لەوەڕاندن، بۆ جوتیاری کەس پێ بنێتە شاخی قەرەچوغ”.

غازى فەیسەڵ
غازى فەیسەڵ

غازى فەیسەڵ، فەرماندەى خۆبەخشى هێزەکانى پێشمەرگە لە سنوورى مەخمور لەبارەى ڕێگرییەکانى پەدەکە لە هاوڵاتییانى ناوچەکە تا بە مەبەستى گەشت کردن، ئاژەڵدارى و جوتیارى بچنە سەر شاخى قەرەچووغ لە فەیسبوکى خۆى بەمجۆرە زانیارى خستووەتەڕوو:-

غازى فەیسەڵ باسى لەوەش کردووە، ئێمەی دانیشتووانی ڕەسەنی قەراج و کەندێناوە بە جوتیار و مەڕدارەوە شاخی قەرەچوغمان حەوت ساڵە بە بڕیاری تاک لایەنەی پارتى لێ قەدەغە کراوە و نابێ بۆ مەڕ لەوەڕاندن، بۆ جوتیاری کەس پێ بنێتە شاخی قەرەچووغ.

دەشڵێت، لە هەموو دەشتی هەولێر، لە مرکیە، شەمامک، کەندێناوە، قەراج، کە سەروی دوو شارۆچکە و ١٢ شارەدێ ٨٥٠ گوندی ئەم سنوورە تەنها شاخی قەرەچووغمان هەیە ئەگەر بۆ گەشتی بەهاران بچینە سەرشاخەکە، بەڵام ئەویشمان لێ قەدەغەکراوە.

ئەوەشى خستووەتەڕوو، ئەوەی بە ئارەزووی خۆی تەڕاتێن لە شاخی قەرەچووغ دەکات، تەنها کارگەی چیمەنتۆی کارو داعش و هێزەکانی پەدەکەیە و قەدەغەکردنى هاتووچۆى هاوڵاتیانیش بۆسەر شاخەکە لەلایەن یەکەکانى ٨٠ـی پەدەکەوە دەکرێت.

ئ.م

Comments are closed.