لە کۆڕبەندی کۆمەڵایەتی جیهانیدا پەیامی “ئازادیی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان”درا

ناوەندی هەواڵەکان

لە کۆڕبەندی کۆمەڵایەتی جیهانیدا کە لە کاتماندۆی پایتەختی نیپاڵ بەڕێوەچوو، داوای ئازادیی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان کرا.

بەشی ئاسیایی کۆڕبەندی کۆمەڵایەتی جیهانی، ئەمساڵ لە نێوان ١٥-١٩ـی شوبات لە پایتەختی نیپاڵ بەڕێوەچوو، لە کۆربەندەکەدا بابەتەکانی ئابووریی، نایەکسانیی، کێشەکانی کەشوهەوا، مافی کرێکاران، کۆچبەریی، جیاکاری چینایەتیی، نایەکسانی ڕەگەزیی، ئاشتیی و گەشەپێدانی بەردەوام تاوتوێ کران.

لەو کۆڕبەندەدا، کە لە کاتماندۆی پایتەخت بەڕێوەچوو، نزیکەی ٤٠ هەزار کەس، لە هەزار و ١٨٨ ڕێکخراوی جیاجیای ٩١ وڵاتەوە، کە زۆرینەیان لە ئاسیان بەشداربوون.

لەدووەم ڕۆژی کۆڕبەندەکەدا، چەندیین بەرنامە و دانیشتنی جیاجیا ئەنجامدران و گفتووگۆ لە سەر چەند بابەتێک کرا.

لە پرسی “دیموکراسی ڕادیکاڵ” چەندیین ڕێکخراوی ئاسیایی و هەروەها بە نوێنەرایەتی ئەکادیمیای مۆدێرنیتەی دیموکراتیک، ژنۆلۆژی و کۆنگرە ستار، چەندین نوێنەر ئامادەبوون و گفتووگۆی چڕ لەوبارەوە کرا.

لەگەڵ ئەوەشدا، خستنەڕووی بابەتەکان بۆ ناساندنی ئەندێشە و فەلسەفەی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان پێشوازییەکی زۆری لێکرا.

هەروەها، ژمارەیەکی زۆر بڵاوکراوە و نامیلکە لەسەر ئەو بابەتە دابەش کران، بەشداربووان بڵاوکراوەیەکیان بە زمانی ئینگلیزی لەبارەی ئازادیی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالانەوە خوێندەوە.

ب. ق

Comments are closed.