هەرەئە ناسنامەی شەڕڤانێکی شەهیدی ئاشکرا کرد

ناوەندی هەواڵەکان

هێزەکانی ڕزگاریی عەفرین بڵاوی کردەوە، لە کاتی بەجێگەیاندی ئەرکی خۆیدا، شەڕڤانیان “شۆڕش عەفرین” لە ١٨ـی شوباتی ٢٠٢٤ـدا بە هۆی نەخۆشی دڵەوە شەهید بووە.

هێزەکانی ڕزگاریی عەفرین-هەرەئە، لە ڕاگەیاندراوێکدا ناسنامەی شەهیدێکی بڵاوکردەوە، کە بە نەخۆشی دڵ شەهید بووە.

لە ڕاگەیاندراوەکەی هەرەئەدا هاتووە: هەڤاڵمان شۆڕش عەفرین لە ١٨ـی شوباتی ٢٠٢٤ـدا لە کاتی بەجێگەیاندنی ئەرکەکەیدا، بە هۆی لە وەستانی دڵیەوە، شەهیدبوو.

ئاماژەیان بەوەشداوە، هەڤاڵمان لە ئامانجە سەرەکییەکانی دوژمن تێگەیشت، لەسەر ئەم بنەمایە بڕیاڕی بەشداریکردنی ڕیزەکانی ناو شۆڕشیدا، بۆ ئەوەی ببێت بە شەڕڤانێکی ژیر و زیرەک، پەرەوەردەی بنەڕەتی ئایدۆلۆژیی و سەربازیی وەرگرت، لە ساڵی ٢٠١٨دا لە بەرامبەر هێرشە داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورک بۆ سەر عەفرین، بەشداربوو لە داستانی بەرگری ٥٨ ڕۆژەی عەفرین، هەموو ساتەکانی بە گوێرەی ئەرک و بەرپرسیارێتی خۆی ڕۆڵیکی گرنگی گێڕا.

لە کۆتاییدا هەرەئە ڕایگەیاندووە، وەک هەڤاڵانی شەهید شۆڕش، بەڵێن دەدەین لە کەسێتی ئەودا شایستەیی شەهیدان و ئەو میراتی تێکۆشانەی کە بۆی بەجێهێشتووین، بەسەرکەوتووی سەربخەین، سەرۆخۆشی خۆمان ئاڕاستەی بنەماڵەی هەڤاڵ شۆڕش و سەرجەم گەلی وڵاتپارێزمان دەکەین.

هەرەئە ناسنامەی شەهیدەکەی بەم شێوەیە خستووەتەڕوو:

ناسناو: شۆڕش عەفرین

ناو و پاشناو: ئیسماعیل ئەکریمە

ناوی دایک: مەریەم

ناوی باوک: عەبدولرەحمان

شوێن و کاتی شەهیدبوون: هەرێمی عەفرین/١٨ی شوباتی ٢٠٢٤

ب. ق

Comments are closed.