ئەمریکا لە ئەنجوومەنی ئاسایش پرۆژە یاسای ئاگربەستی بەپەلەی غەزەى پەکخست

ناوەندى هەواڵەکان

بۆ جاری سێیەم لە ئەنجوومەنی ئاسایش، ئەمریکا پرۆژە یاسای راگرتنی بە پەلەی شەڕی لە غەزە ڤیتۆ کرد و شکستی پێھێنا، لە بەرامبەردا ئەمریکا ڕەشنووسێکی خۆی پێشکەش کرد، کە دژی ھێرشی زەمینی چاوەڕوانکراوی ئیسرائیلە لە ڕەفەح و تێیدا هاتووە، نابێت لە ھەلومەرجی ئێستادا ئەوە ڕووبدات، بەوپێیەی ھەوڵەکانی ئاگربەست لەباردەبات.

میدیا جیهانییەکان، لەبارەى پەکخستنى پرۆژە یاسای ئاگربەستی بەپەلەی غەزە لەلایەن ئەمریکاوە بەمجۆرە زانیارییان خستووەتەڕوو:-

باس لەوەکراوە، ئەمڕۆ ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوەیەکگرتووەکان کۆبووەوە و تێیدا ئەمریکا جاریکى دیکە ڤیتۆی لە دژی ڕەشنووسی بڕیارێک بەکارھێنا، کە لەلایەن جەزائیرەوە پێشکەش کرابوو تێیدا داوای ئاگربەستی “بەپەلە”ی لە غەززە کردبوو.

دەشڵێن: نوێنەری ئەمریکا لە ئەنجوومەنی ئاسایش ڕایگەیاندووە، ئەو ھەنگاوە ھەڕەشەی تێکدانی دانووستانە بەردەوامەکانی نێوان ئیسرائیل و حەماس بە نێوەندگیریی هەریەکە لە وڵاتانى ئەمریکا، میسر و قەتەر دەکات.

ئەوەش خراوەتەڕوو، لە بەرامبەردا ئەمریکا ڕەشنووسێکی خۆی پێشکەش کرد، کە دژی ھێرشی زەمینی چاوەڕوانکراوی ئیسرائیلە لە ڕەفەح و تێیدا هاتووە، نابێت لە ھەلومەرجی ئێستادا ئەوە ڕووبدات، بەوپێیەی ھەوڵەکانی ئاگربەست لەباردەبات.

ئەمە لە کاتێکدایە، هەوڵەکانی پێشووی ئەنجوومەنی ئاسایشى نێودەوڵەتى نەیانتوانی شەڕی نێوان ئیسرائیل و حەماس بوەستێنن، کە لە مانگى ١٠ـى ساڵى ڕابردووە دەستی پێکردووە.

جێگەى ئاماژەیە، ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی لەسەر داوای جەزائیر و بۆ دەنگدان لەبارەی پڕۆژە یاسایەک کۆبووەوە، کە تێیدا جەزائیر داواى کردبوو دەستبەجێ ئاگربەست لە کەرتی غەزە ڕابگەیەندرێت و هەروەها ئەنجومەنى ئاسایش ڕەتى بکاتەوە هاوڵاتییانى فەلەستین ئاوارە بکرێن.

ئ.م

Comments are closed.