بەهۆى بۆردوومانەکەى دەوڵەتى تورک بۆسەر ئاکرێ سێ هاوڵاتیی بوونە قوربانى

ناوەندى هەواڵەکان

کەمێک پێش ئێستا، دەوڵەتى تورک گوندى کافیاى سەر بە شارۆچکەى ئاکرێیان بۆردوومان کرد و بەپێى زانیارییەکان لە ئەنجامى بۆردوومانەکە دوو هاوڵاتیی کوژراوە و یەکێکی دیکەش بریندارە، ئەوەش لەکاتێکدایە، پەدەکە هاوکارى دەوڵەتى تورک دەکات و تەنانەت لەسەر هێرشکردنە سەر ناوچەکانی باشووری کوردستان لەلایەن دەوڵەتى تورک هیچ هەڵوێستێکى نییە.

میدیا عێراقیەکان، بڵاویانکردەوە، کەمێک پێش ئێستا، دەوڵەتى تورک گوندى کافیاى سەر بە شارۆچکەى ئاکرێیان بۆردوومان کرد.

ئاماژە بەوەشکراوە، لە ئەنجامى بۆردوومانەکە دوو هاوڵاتیی کوژراوە و یەکێکی دیکەش بریندارە.

ئەوەش لەکاتێکدایە، پەدەکە هاوکارى دەوڵەتى تورک دەکات و تەنانەت لەسەر هێرشکردنە سەر ناوچە جیاوازەکانی باشووری کوردستان لەلایەن دەوڵەتى تورک هیچ هەڵوێستێکى نییە.

بە پێی ئامارێکی ڕێکخراوی (سی پی تی) لە مانگی ئابی ساڵی ٢٠١٥ـەوە تا ئێستا، بەهۆی بۆردوومان و لەشکرکێشییەکانی سوپای داگیرکەریی تورکەوە لە باشووری کوردستان، ١٥٢ هاوڵاتیی مەدەنیی شەهیدبوون و ٢٢٨ هاوڵاتیی دیکەش برینداربوون.

نوێ کراوەتەوە…

 

ئ.م

Comments are closed.