سیخوڕێکی دەوڵەتی تورک دەستگیر کرا

ناوەندی هەواڵەکان

هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا بڵاویانکردەوە، سیخوڕێکی دەوڵەتی داگیرکەریی تورکیان لە کاتی ئەنجامدانی تاوانێکدا دەستگیرکردووە و هەروەها، دانپێدانانەکەی بە ڤیدیۆ بڵاوکرایەوە.

ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا، لەسەر ماڵپەری تایبەت بە خۆیان دیمەنی دانپێدانانی سیخورێکی دەوڵەتی داگیرکەریی تورکیان بڵاوکردەوە.

ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا، سیخوڕێکی دەوڵەتی داگیرکەریی تورکیان دەستگیر کردووە، کە دەیویست وێنەی خاڵێکی ناوەندی خزمەتگوزاریی لە قامیشلۆ بگرێت و دواتر بینێرێت بۆ هەواڵگریی دەوڵەتی تورک.

ئاماژەیان بەوەشداوە، ئەو سیخوڕە ناوی ئەحمەد حسێن ئەلجاسمە، خەڵکی گوندی تلتەمرە لە کانتۆنی جەزیرە، دانی بەوەداناوە، کە هەواڵگریی دەوڵەتی داگیرکەریی تورک، لە ڕێگەی ئامۆزاکەی و ئەفسەرێکی داگیرکەرەوە، ئەرکداریان کردووە وێنەی خاڵەکان بگرێت و بۆیان بنێرێت، ئەو سیخوڕە لە کۆتایی ساڵی ٢٠٢٣ لە تورکیاوە ڕەوانەی ناوچەکە کراوە.

ب. جـ

Comments are closed.