ئیسرائیل بۆردوومانی دیمەشقی كرد

ناوەندی هەواڵەكان

كەمێك پێش ئێستا سوپای ئیسرائیل لە بەرزاییەكانی جۆڵانەوە بۆردوومانی دەووربەری دیمەشقی پایتەختی سووریای كرد و تا ئێستا ژمارەی زیانە گیانی و مادییەكان نەزانراوە.

میدیاكانی سووریا لە بارەی هێرشێكی نوێی ئیسرائیل بۆ سەر دیمەشق زانیاری نوێیان بڵاو كردەوە.

میدیاكانی سوریا بڵاویان كردووەتەوە، كەمێك پێش ئێستا سوپای ئیسرائیل لە بەرزاییەكانی جۆڵانەوە بۆردوومانی گەڕەكی كفر سووسەی دیمەشقیان كرد و بەهۆیەوە دوو تەقینەوەی گەورەى یەك لە دوای یەك لەو شارەدا ڕوویاندا.

ئاماژە بەوەش كراوە، دووكەڵێكی زۆر لە شوێنی بۆردوومانەكە بەرزبووەتەوە، بەڵام تا ئێستا ژمارەی زیانە گیانی و مادییەكان نەزانراوە.

جێگەی ئاماژەیە، لە دواى سەرهەڵدانى جەنگى نێوان حەماس و ئیسرائیل ناو بەناو ئیسرائیل لە ڕێگەى موشەک و فڕۆکەى بێفڕۆکەوانەوە بۆردومانى ناوچەکانى سوریا دەکات.

هـ.ئ

Comments are closed.