بانکى ناوەندى عێراق زیاتر لە ٢١٣ ملیۆن دۆلارى خستە بازاڕەوە

 ناوەندى هەواڵەکان

بانکى ناوەندى عێراق بڵاوی کردەوە، ئەمڕۆ بڕى ٢١٣ ملیۆن و ٥٣٣ هەزار و ٥١٨ دۆلار خراوەتە بازاڕەکانەوە، دەشڵێن، لەو بڕە ١١ ملیۆن و ٣٩٠ هەزار دۆلار بە شێوەى نەقد فرۆشراوە و ٢٠٢ ملیۆن ١٤٣ هەزار و ٥١٨ دۆلاریش بە شێوەى حەواڵە فرۆشراوە.

بانکى ناوەندى عێراق لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاوی کردەوە، ئەمڕۆ بڕى ٢١٣ ملیۆن و ٥٣٣ هەزار و ٥١٨ دۆلار خراوەتە بازاڕەکانەوە

ئەوەش خراوەتەڕوو، لەو بڕە ١١ ملیۆن و ٣٩٠ هەزار دۆلار بە شێوەى نەقد فرۆشراوە و ٢٠٢ ملیۆن و ١٤٣ هەزار و ٥١٨ دۆلاریش بە شێوەى حەواڵە فرۆشراوە.

ئەوەش لە کاتێکدایە، ماوەى چەند مانگێگە بەهاى دۆلارى ئەمریکى لە بازاڕەکانى عێراق و هەرێمى کوردستان بەرامبەر دینارى عێراق بە شێوەیەکى بەرچاو بەرز بووەتەوە، بە جۆرێک لە ئێستادا ١٠٠ دۆلار بەرامبەر ١٥٢ هەزار دینار ئاڵوگۆڕی پێ دەکرێت.

ئ.م

Comments are closed.