کەشناسى هەرێم: پلەکانى گەرما بەرز دەبنەوە

ناوەندى هەواڵەکان

کەشناسى هەرێم بڵاوی کردەوە، ئەمڕۆ ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت و لەکاتەکانى پاشنیوەڕۆ دەگۆرێت بۆ نیمچە هەور، دەشڵێن، سبەى  ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت و هەروەها بەراورد بە ئەمڕۆ پلەکانى گەرما کەمێک بەرز دەبنەوە.

کەشناسى هەرێم بڵاوی کردەوە، ئەمڕۆ ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت و لەکاتەکانى پاشنیوەڕۆ دەگۆرێت بۆ نیمچە هەور و خێرایى با لە نێوان ٥ بۆ ١٥ کیلۆمەتر دەبێت لە کاتژمێرێکدا، مەوداى بینین لە نێوان هەشت بۆ نۆ کیلۆمەتر دەبێت.

ئەوەش خراوەتەڕوو، سبەى  ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت و هەروەها بەراورد بە ئەمڕۆ پلەکانى گەرما کەمێک بەرز دەبنەوە.

باس لەوەش کراوە، بەپێى پێشبینییەکان ئەمڕۆ بەرزترین پلەى گەرما لە گەرمیان دەبێت، کە ١٩ پلەیە و نزمترین پلەى گەرماش لە حاجى ئۆمەران دەبێت، کە چوار پلە دەبێت.

ئـ.م

Comments are closed.