هۆکارى سەردانەکەى ئەردۆغان بۆ میسر ئاشکرا کرا

ناوەندى هەواڵەکان

گۆڤاری ناشناڵ ئینترێسی ئەمریکی بڵاویکردەوە، هۆکاری سەردانەکەى ئەردۆغان بۆ میسر بە مەبەستى بەشداریی کردنە لە کۆڕبەندی غازی ڕۆژهەڵاتی دەریای ناوەڕاست، دەشڵێت، هۆکاری سەرەکی چونى ئەردۆغان بۆ میسر بە مەبەستی ڕێککەوتنی بازرگانیە سەبارەت بە سەرچاوەکانی ووزە.

ئەمرۆ گۆڤاری ناشناڵ ئینترێسی ئەمریکی لە ڕاپۆرتێکدا هۆکارى سەردانەکەى سەرۆکى دەوڵەتى تورک بۆ میسر ئاشکرا دەکات.

لە ڕاپۆرتەکەدا هاتووە، هۆکاری سەردانەکەى ئەردۆغان بۆ میسر بە مەبەستى بەشداریی کردنە لە کۆڕبەندی غازی ڕۆژهەڵاتی دەریای ناوەڕاست.

ئەوەش خراوەتەڕوو، هۆکاری سەرەکی چونى ئەردۆغان بۆ میسر بە مەبەستی ڕێککەوتنی بازرگانیە سەبارەت بە سەرچاوەکانی ووزە.

جێگەى ئاماژەیە، میسر لە مانگی ١ـی ساڵی ٢٠١٩دا بڕیاریدا کۆڕبەندی تایبەتی خۆی لەژێر ناوى کۆڕبەندی غازی ڕۆژهەڵاتی دەریای ناوەڕاست ئەنجام بدات.

ئ.م

Comments are closed.