دادگای فیدراڵی لە بارەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمەوە بڕیاریدا

ناوەندی هەواڵەكان

دادگای فیدراڵی ئەمڕۆ لە بارەی دوو دۆسێیەی تایبەت بە هەرێمی كوردستان كۆبووەوە، یەكێك لەوانە پێنەدان و دواكەوتنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمە، دادگاكە بڕیاریدا بە دابینكردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم لە ڕێگەی بانكی فیدراڵەوە.

ئەمڕۆ دادگای فیدراڵی لە بارەی چەند سكاڵایەك كۆبوەوە، كە دوو سكاڵایان تایبەت بوو بە هەرێمی كوردستان، داگاكە لە بارەی سكاڵاکەى تایبەت بە پێنەدان و دواكەوتنی مووچەی فەرمانبەران چەند بڕیارێکى دەر کرد.

داگاكە بڵاوی كردەوە، دواخستن و ڕاگرتنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان پێشێلكردنی مافەكانی مووچەخۆرانە و سەرۆكی دادگای باڵای فیدراڵی دوو سێ مانگ جارێك دابەشکردنى یەك مووچە بەسەر فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستاندا پێشێلكردنی مافى موچەخۆرانە.

ئەوەش هاتووە، دادگاكە بڕیاریدا بە دابینكردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم لە ڕێگەی بانكی فیدراڵەوە، دەبێت ئەمە وەزارەتی دارایی عێراق پابەند بێت بە پێدانى پارەی مانگانەی فەرمانبەرانی هەرێم.

ئەوەش خراوەتەڕوو، دادگاکەمان بڕیاریدا ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم پابەند بێت بە ڕادەستكردنی سەرجەم داهاتە نەوتی و نانەوتییەكان بە حكومەتی فیدراڵی، هەروەها بڕیاری دادگا كۆتایی و پابەندكەرە.

هـ.ئ

Comments are closed.