“جێگیر كردنی هێزەكانی عێراق لەسەر سنوورەکان بۆ ڕێگریی كردنە لە هێرشەكانی توركیا”

ناوەندی هەواڵ

سەرچاوەیەكی تایبەت ڕایگەیاند، ژماریەكی زۆر پاسەوانی سنوور لە ناوچەی ئامێدی جێگیر كراون، دەشڵێت، ئەو هەنگاوە بە مەبەستی ڕێگریی كردنە لە هێرش و بۆردوومانەكانی دەوڵەتی تورك.

سەرچاوەیەكی تایبەت لە بارەی چوونی ژمارەیەكی زۆر پاسەوانی سنوور بۆ ناوچەكانی ئامێدی زانیاریی ورد بۆ ڕۆژنیوز ئاشكرا دەكات.

ئەو سەرچاوەیە ڕایگەیاند، لە درەنگانی شەوی ڕابردوەوە ژمارەیەكی زۆر لە هێزەكانی سوپای عێراق بەرەو ناوچەكانی ئامێدی لە پارێزگای دهۆك بەڕێكەوتن، هەروەها بڵاوەپێ كردنی ئەو هێزانە بۆ وەستاندنی لەشكركێشییەكانی دەوڵەتی توركە بۆ سەر خاكی هەرێم و عێراق.

ئاماژەی بەوەش كرد، هێزەكانی پاسەوانی سنووری سەر بە وەزارەتی ناوخۆ بە درێژایی سنووری عێراق- توركیا جێگییر كراون بە مەبەستى ڕێگریكردنە لەو دەستدرێژییانە.

ئەمە لەكاتێكدایە، دەوڵەتی داگیركەری تورك بەردەوامە لە زیادكردنی بنكە سەربازییەكان لە هەرێمی كوردستان، ئەردۆغان دەڵێت، لە هەرێمی كوردستان ڕێگاوبانمان درووست کردووە، كە بە سەدان كیلۆمەتر درێژ دەبێتەوە.

جێگەى ئاماژەیە، شەوى ڕابردوو بە چڕى بۆردوومانى چەند ناوچەیەکى سنوورى دهۆکى کرد و بەهۆیەوە دوو پێشمەرگەى خانەنشین شەهیدبوون و یەکێکى دیکەش برینداربوون.

هـ.ئ

Comments are closed.