دادگاى فیدڕاڵى کورسی کۆتاکانی هەڵوەشاندەوە

ناوەندی هەواڵەکان 

دادگاى فیدڕاڵى عێراق بڵاوى کردەوە، لە کۆبونەوەى ئەمڕۆدا بڕیارماندا هەرێمى کوردستان دابەش بکرێت بەسەر چوار بازنەى هەڵبژاردندا و هەروەها، ژمارەی ئەندامانی پەرلەمانی هەرێمى کوردستان بۆ ١٠٠ ئەندام کەمکرایەوە، بەوەش کۆتای پێکهاتەکان هەڵوەشێندرایەوە.

دادگاى فیدڕاڵى عێراق لەبارەى هەڵوەشاندنەوەى کورسى کۆتاکان و دابەشکردنى بازنەى هەڵبژاردنەکان ڕاگەیەندراوێکى بڵاوکردەوە.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، لە کۆبونەوەى ئەمڕۆدا بڕیارماندا هەرێمى کوردستان دابەش بکرێت بەسەر چوار بازنەى هەڵبژاردندا.

ئاماژە بەوەش کراوە، ژمارەی ئەندامانی پەرلەمانی هەرێمى کوردستان بۆ ١٠٠ ئەندام کەمکرایەوە، بەوەش کۆتای پێکهاتەکان هەڵوەشێندرایەوە.

ئەوەش خراوەتەڕوو، کۆمیسۆنى سەربەخۆى باڵاى هەڵبژاردنەکانى عێراق چاودێرى و سەرپەرشتى هەڵبژاردنەکانى هەرێمى کوردستان دەکات.

ئ.م

Comments are closed.