ناسنامەی شەهیدێکی ئۆپەراسیۆنی شۆڕشگێڕیی ئاشکرا کرا

ناوەندی هەواڵەکان

 هەپەگە ناسنامەی گەریلایەکی شەهیدی ئاشکرا کرد و ڕایگەیاند، هاوڕێمان شەڕڤان ئەو ئاڵاى سەرکەوتنەى، کە رۆژهات و ئەرداڵ شەکاندیانەوە، لە دۆغا، هەڵمەت و سەرخۆبوونی وەرگرت و گەیاندیە لوتکەیەکی نوێ.

ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە لەبارەی ئەو گەریلایەی لە ئۆپەراسیۆنی شۆڕشگێڕیی شەهید دۆغا ڤیان شەهید بوو، ڕاگەیەندراوێکی بڵاوە کردەوە.

ڕاگەیەندراوەکەی هەپەگە بەم شێوەیە ؛

لە ڕاگەیەندراوەکەی ١٨ـی شوباتی ٢٠٢٤دا بۆ گەلی وڵاتپارێز و ڕای گشتیمان ئاشکرا کرد، کە هاوڕێمان شەڕڤان ڤارتۆ لە ئۆپەراسیۆنی شۆڕشگێریی شەهید دۆغا ڤیاندا شەهید بووە.

ڕۆڵەی بە نرخی گەلەکەمان لە رۆژهەڵاتی کوردستان هاوڕێ شەڕڤان وەک گەنجێکی کورد، کە دڵی بۆ ئازادیی لێدەدات، بەشداری لەناو ڕیزەکانی گەریلادا کرد، بە بەشداربوون، گیانبازی، هەڤاڵێتی لە ناخەوە و هەنگاونانی لە سەر هێڵی گیانبازی بووە جەنگاوەرێکی ئاپۆیی هێژا و بە نرخ.

 بۆ ئەوەی ئازادیی گەلەکەمان بگەیەنێتە سەرکەوتن هەموو ئەرکێکی بە پێداگرییەوە ڕاپەڕاند، لە زاپ کە دوایین شوێنی ئەرکەکەی بوو، شەڕڤان بە ڕۆحی گیانبازی ئاپۆیی بەشداری لە ئۆپەراسیۆنی شۆڕشگێڕیی شەهید دۆغا ڤیاندا کرد، شێوازی سەرکەوتن و ئازایەتی بەرزی لە کەسایەتی خۆیدا ئاوێتە کرد و بە لێهاتووییەوە چووە سەر دوژمن.

شەڕڤان بە گەریلایەتی لێزانانە و شارەزایانەی خۆی گورزی قوڕسی لە سوپای داگیرکەر وەشاند و ئەو بارەگایەی دوژمن لەوێ جێگییربوو، کۆنتڕۆڵی کرد و سەرکەوتنێکی مێژوویی بە دەستهێنا.

شەڕڤان لەو ئۆپەراسیۆنەدا بە قارەمانێتی شەڕی کرد و شەهیدبوو، بە دۆست و دوژمنی نیشاندا کە هیچ سوپایەکی داگیرکەر ناتوانێت خۆی بەرامبەر بە هێزی گەریلای خاوەن ڕۆحی فیدایی ئاپۆیی ڕابگرێت، ناوی خۆی لە مێژوویی تێکۆشانماندا نووسیەوە.

سەرەخۆشی لە گەلی وڵاتپارێزی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و سەرجەم گەلی کورد، بەتایبەتی بنەماڵەی بەڕێز و بەنرخی شەڕڤان دەکەین.

هەپەگە لەبارەی ناسنامەی شەهیدەکەوە بەمجۆرە زانیارى خستەڕوو:-

ناسناو: شەڕڤان ڤارتۆ

ناو و پاشناو: عادل عەلیموڕادی

شوێنی لەدایکبوون: جوانڕۆ

ناوی دایک- باوک: عەتیە- محەمەد عەلی

کات و شوێنی شەهیدبوون: ١٧ـی شوباتی ٢٠٢٤/ زاپ

ب. ق

Comments are closed.