سێیەمین کۆنگرەی ئەنجوومەنی گەلی مەخموور دەستی پێکرد

مەخموور

سێیەمین کۆنگرەی ئەنجوومەنی گەلی کامپی مەخموور، بە دروشمی “بە بنیاتنانی کۆمەڵگەیەکی دیموکراسیی و پاراستنی جەوهەری ڕێبەر ئاپۆ ئازاد بکەن و دوژمن تێکبشکێنن”، بە بەشداری ٤٢٠ ئەندام دەستی پێکرد.

ئەمڕۆ سێهەمین کۆنگرەی مەجلیسی گەلی کامپی پەنابەرانی شەهید ڕۆستەم جودی- مەخموور بە درووشمی “بە بنیاتنانی کۆمەڵگەیەکی دیموکراسی و پاراستنی جەوهەری ڕێبەر ئاپۆ ئازاد بکەن و دوژمن تێکبشکێنن” بە بەشداری ٤٢٠ ئەندام دەستی پێکرد.

یوسف کارا
یوسف کارا

کۆنگرەکە بە ئامادەبوونی هاوڵاتییان و ئەندامانی لە هۆڵی کۆنفڕانس، بە وتاری یوسف کارا هاوسەرۆکی ئەنجوومەنی گەلی کامپەکە دەستی پێکرد.

یوسف کارا لە سەرەتای قسەکانیدا وتی، بە توندی ئیدانەی گۆشەگیریی ڕێبەر ئاپۆ دەکەین و پیلانگێڕی ١٥ـی شوبات شەرمەزار دەکەین، هەرگیز پیلانگێڕی و گۆشەگییریی سەرکەوتوو نابێت، ڕێبەر ئاپۆ بە هێز و ئیرادەی پۆڵاینی خۆی پیلانەکەی تێکشکاند، هەروەها ڕێبەرمان ئازاد دەکەین.

وتیشی، ئەمڕۆ ڕۆژی زمانە، بە دڵ و گیان ئەم ڕۆژە پیرۆز دەکەین، زمان گرنگترین شتە، وەک نەتەوەیەک زمانمان هەمیشە ون کراوە، ئێستاش هەوڵی لەناوبردنی زمانەکەمان دەدرێت و هێرشێکی نائاسایی دەکرێتە سەری، بەڵام بە دەوڵەمەندی زمانەکەمان ئەم هێرشانە پووچەڵ دەکەینەوە، زمان ناسنامەی مرۆڤ و گەلانە، دەبێت ئاگاداری زمانەکەمان بین، ئێمە کۆنگرەی سێیەممان ئەنجام دەدەین و بەم کۆنگرەیە سەرلەنوێ ژیانەوە بوندیات دەنێین، هیوادارم ئەم کۆنگرەیە ببێتە ئامرازێک بۆ ئاشتی و سەقامگیری لە کوردستان، ئەم کۆنگرەیە پێشکەش دەکەین بە ڕێبەر ئاپۆ و شەهیدان و شەڕڤانان.

دوای وتارەکە و گفتووگۆی کراوە، دەستەی دیوان هەڵبژێردرا و لە ئێستاشدا کۆنگرەی سێیەمی ئەنجوومەنی گەلی کامپی مەخموور بە خوێندنەوەی دیدگاکانی ڕێبەر ئاپۆ بەردەوامە.

ب. ق

Comments are closed.