دوو حزبی پاکستان ڕێککەوتن لەسەر پێکهێنانی حکومەت و پۆستى سەرۆک وەزیران

ناوەندی هەواڵەکان

حزبی رابیتەی ئیسلامی و حزبی گەلانی پاکستان ڕایانگەیاند، هەردوولا ڕێککەوتین لەسەر پێکهێنانی حکومەتێکی هاوپەیمانی، دەشڵێن، بەربژێری خۆمان بۆ پۆستی سەرۆک وەزیران و سەرۆکی وڵات یەکلایکردووەتەوە.

هەریەکە لە حزبی پاکستانی ڕابیتەی ئیسلامی بە سەرۆکایەتی نەواز شەریف و گەلانی پاکستان بە سەرۆکایەتی بیلاوال بۆتۆ ڕاگەیاندراوێکی هاوبەشیان بڵاوکردەوە.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، لەبارەى یەکلایکردنەوەی پۆستەکانی سەرۆک وەزیران و سەرۆک کۆمار، هەردوولا رێککەوتین لەسەر پێکهێنانی حکومەتێکی هاوپەیمانی و دابەشکردنی پۆستەکانی وڵاتەکەمان.

ئەوەش خراوەتەڕوو، بەپێی ڕیککەوتنەکە شێهباز شەریف برای سەرۆک وەزیرانی پێشوو نەواز شەریف دەبێتەوە بە سەرۆک وەزیران و واسف عەلی زەرداری هاوسەری سەرۆک وەزیرانی پێشوو بنەزیر بۆتۆ دەبێتە سەرۆکی وڵات.

جێگەی ئاماژەیە، ڕۆژی ٨ـی ئەم مانگە هەڵبژاردنی گشتی لە پاكستان بەڕێوەچوو، كە تیایدا  ١٢٨ ملیۆن هاوڵاتی پاكستانی مافی دەنگدانی هەبوو، هەروەها ١٨ هەزار كاندید و ١٦٠ حزبی سیاسیی بەشداریان كرد.

ئ.م

Comments are closed.