ئارێز عەبدوڵا
ئەمڕۆ بەهۆی نادەستوری بوون دادگای فيدراڵی سيستەمی کۆتای لە پەرلەمانی کوردستان هەڵوەشاندەوە، رەنگە هەبێ بڵێت، بەم بڕيارە ستەم لە تورکمان و کلد و ئاشوريیەکان کراوە، بەڵام بە پێچەوانەوە ئەو بڕيارە لە بەرژەوەنديی ئەوانە بە پلەی يەکەم، چونکە:
يەکەم– مافەنەتەوەيی و ئايينيەکانی ئەوان هەرگيز بە ژمارەی ئەندام پەرلەمانەکانيانەوە بەند نييە و ناپێورێ.
دووەم – چيتر نە پەنجەی تۆمەتبارکردنيان بۆ درێژ دەکرێ و نە باری هەژموون و فشاری هيچ لايەنێک هەڵدەگرن.
سێيەم– ئەو بڕيارە دەبێتە هۆی هەموارکردنەوەی ياسای هەڵبژاردن و دۆزينەوەی رێگايەکی دادپەروەرانە بۆ بەشداريی کردنیان.
پێنجەم– سيستەمی سياسی و حوکمڕانی کوردستان گەشە دەکات و گەشەکردنەکەش لە بەرژەوەنديی ئەوانيشە.
ئێستا هەموو پێکهاتە و حزبەکان دەتوانن بە ليستی نيشتيمانیی بەشداری بکەن و قەوارە بچوکەکانيش دەتوانن هاوپەيمانی لەگەڵ قەوارە گەورەکان بکەن و لەو رێگەيەوە بچنەوە ناو پەرلەمان.
ئ.م
Comments are closed.