بەهۆى پێکدادنی سوپا و پاڵپشتی خێرا دەیان کەس لە سوودان بوونە قوربانی

ناوەندی هەواڵەکان

میدیا جیهانیەکان بڵاویانکردەوە، لە دەوروبەری گەڕەکی ئەندازیارانی شاری ئوم دوورمانی سوودان، ئەمڕۆ جارێکی دیکە پێکدادان لە نێوان هێزەکانی سوپای سوودان و هێزەکانی پاڵپشتی خێرا ڕوویدا و بە دەیان کوژرا و برینداری لێکەوتەوە، دەشڵێن، زۆرینەی قوربانیەکان هاوڵاتیی مەدەنیین.

بەپێی هەواڵێکی سکای نیوز لە گەڕەکی ئەندازیارانی شاری ئوم دوورمان، گرژی و ئاڵۆزییەکانی نێوان سوپا و هێزە چەکدارەکان لە سوودان بەردەوامی هەیە و ئەمڕۆش لەنێوانیان پێکدادانان ڕوویدا و بەهۆیەوە دەیان کەس کوژران و برینداربوون.

سەرچاوەکە ئەوەشی خستە ڕوو، پێکادانەکە لەناو بازاڕ و شوێنی نیشتەجێبوونی هاوڵاتیانی مەدەنیدا ڕوویداوە.

لە ١٨ـی ئەم مانگە سوپای سوودان بڵاوى کردەوە، کەڕەگی ستراتیژی ئەندازیاران لە شاری ئوم دورمانیان بە تەواوەتی کۆنتڕۆڵکردووە.

ئ.م

Comments are closed.