لە دوو مانگدا لە عەفرین چوار کەس کوژراون، کە دووانیان ژنن

ناوەندی هەواڵەکان

بە گوێرەی ئامارێکی ڕێکخراوی مافی مرۆڤ، دەوڵەتی داگیرکەری تورک لەگەڵ چەتەکانی لە سەرەتای ئەمساڵەوە لە عەفرین چوار کەسیان کوشتووە و ٩٤ کەسیشیان ڕفاندووە، دەشڵێن، دوان لەوانەى کوژراون ژنن.

ڕێکخراوی مافەکانی مرۆڤی عەفرین- سووریا، لە ئاماری خۆیدا، کە تایبەتە بە مانگی کانونی دووەم بڵاوى کردەوە، کە دەوڵەتی تورک و چەتەکانی چوار هاوڵاتیان کوشتووە، کە دوانیان ژن بوون.

هەروەها بە گوێرەی ئاماری ڕێکخراوەکە، دەوڵەتی تورک و چەتەکانی ٥٣ هاووڵاتییان ڕفاندووە، کە ١٥یان ژنن و دوانیشیان منداڵن.

هەرسەبارەت بەو بابەتە ناوەندی تۆمارکردنی پێشێلکاریەکان، لە ٢٠ـی شوباتدا ڕاپۆرتێکی لەبارەی تاوانەکانی دەوڵەتی تورک و چەتەکانی بڵاوکردەوە و تیایدا ئاماژەی بەوەکردووە، لە سەرەتای مانگی شوباتەوە تا کاتی بڵاوکردنەوەی ڕاپۆرتەکەیان ٤١ هاووڵاتی لە عەفرین ڕفێندراون.

ب. ق

Comments are closed.