پەرلەمانی عێراق کارنامەی کۆبوونەوەی داهاتووی بڵاوکردەوە

ناوەندی هەواڵەکان

بڕیارە ڕۆژی شەممەی داهاتوو پەرلەمان عێراق کۆ ببێتەوە و خوێندنەوە و دەنگدان بۆ چەند پڕۆژە یاسایەک بکات، یەکێک لەوانە دەنگدانە لەسەر پڕۆژە یاسایی کۆماری عێراق بۆ ڕێگری لە بازرگانیی کردن بە جەستەی مرۆڤەوە لەنێوان وڵاتاندا.

بەشی ڕاگەیاندنی پەرلەمانی عێراق لەبارەی ناوەڕۆکی کۆبوونەوەی هەفتەی داهاتووی پەرلەمان ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە.

بەپێی ڕاگەیاندراوەکە، بڕیارە ڕۆژی شەممەی داهاتوو پەرلەمانی عێراق کۆببێتەوە و خوێندنەوە و دەنگدان بۆ چەند پڕۆژە یاسایەک بکات، یەکێک لەوانە دەنگدانە لە سەر پڕۆژە یاسایی کۆماری عێراق بۆ ڕێگری لە بازرگانیی کردن بە جەستەی مرۆڤەوە لەنێوان وڵاتاندا.

ئاماژە بەوەش کراوە، بڕیارە لە کۆبوونەوەکەدا خوێندنەوە بۆ پڕۆژە یاسای غازی سەردەمی بەعس بکرێت، هەروەها خوێندنەوەی یەکەم بۆ هەموارکردنەوەی یاسای بەڵگەنامەی گەشت کردن (پاسپۆرت) دەکرێت.

ئەوەش خراوەتە ڕوو، بڕیارە کۆبوونەوەکە کاژمێر ١١ـی پێشنیوەڕۆی شەممەی داهاتوو بەڕێوەبچێت.

هـ.ئـ

Comments are closed.