سەرکردەیەکى یەنەکە: پێویستە پێکهاتەکان لە هەرێم نوێنەرایەتیی راستەقینەی خۆیان بکەن

ناوەندى هەواڵەکان

زیاد جەبار ڕایگەیاند، پێویستە پێکهاتەکان لە هەرێمی کوردستان نوێنەرایەتی راستەقینەی خۆیان بکەن، نەوەک نوێنەرایەتی لایەنێکی سیاسیی بکەن، دەشڵێت: پێویستە پێکهاتەکان لە رێگەی پارتە سیاسییەکانی خۆیانەوە بەشداریی هەڵبژاردنەکان بکەن.

زیاد جەبار، ئەندامى سەرکردایەتى و بەرپرسی مەڵبەندی یەکـی یەنەکە لە سلێمانی، لەبارەى بڕیارەکەى ئەمڕۆى دادگاى فیدڕاڵى سەبارەت بەوەى هەڵبژاردنەکانى هەرێم دابەش بکرێن بەسەر چوار بازنە و هەروەها هەڵوەشاندنەوەى کورسى کۆتاکان، لە کۆنگرەیەکى ڕۆژنامەنووسییدا بەمجۆرە زانیارى خستەڕوو:-

لە سەرەتاى قسەکانیدا، ئەو سەرکردەى یەنەکە باسى لەوەکردووە، پێویستە پێکهاتەکان لە هەرێمی کوردستان نوێنەرایەتی ڕاستەقینەی خۆیان بکەن، نەوەک نوێنەرایەتی لایەنێکی سیاسیی بکەن.

لە بەشێکى دیکەى قسەکانیدا، زیاد جەبار ئەوەى خستەڕوو، پێویستە پێکهاتەکان لە رێگەی پارتە سیاسییەکانی خۆیانەوە بەشداری هەڵبژاردنەکان بکەن.

بەرپرسی مەڵبەندی یەکی سلێمانی، راشیگەیاند، وابڕیاربوو، لە خولی پێنجەمی پەرلەمانی کوردستان یان یاسایەکی نوێ بۆ هەڵبژاردن دەربچوێندرێت یاخود هەمواری یاسای هەڵبژاردن بکرێتەوە.

جێگەى ئاماژەیە، لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆیدا، دادگای فیدڕاڵی، لە بارەی یاسای هەڵبژاردنی هەرێمی کوردستانەوە ‏بڕیاریدا، کە ژمارەی کورسییەکانی پەرلەمانی هەرێمى کوردستان بۆ ١٠٠ کورسی ‏کەمبکرێتەوە، بەوەش کورسى کۆتاکان هەڵوەشێندرایەوە.

ئ.م

Comments are closed.