بەپێى بڕیارەکەى دادگاى فیدڕاڵى کورسییەکانى پەرلەمانى هەرێم بەمشێوەیەیە دابەش دەبن

ناوەندى هەواڵەکان

ئەمڕۆ، دادگاى فیدڕاڵى عێراق بڕیاریدا ١١ کورسى کۆتاکانى پەرلەمانى هەرێمى کوردستان هەڵبوەشێندرێتەوە، بەوەش ژمارەى کورسییەکان بۆ ١٠٠ ئەندام کەمکرایەوە، هەروەها، هەرێمى کوردستانیش بەسەر چوار بازنەدا دابەش بکرێت، بەم پێیەش کورسى ناوچەکان بەمشێوەیەیە دابەش دەبن، هەولێر ٣٤ کورسى، سلێمانى ٣٨ کورسى، دهۆک ٢٥ کورسى، هەڵەبجە سێ کورسى.

پاش ئەوەى چەندین جار دادگاى فیدڕاڵى عێراق، لەبارەى هەڵبژاردنى پەرلەمانى هەرێم بە چوار بازنە و هەڵوەشاندنەوەى کورسى کۆتاکان، کۆبووەوە، بەڵام دانیشتنەکانى دوادەخست، دواجار ئەمڕۆ دادگاکە کۆتا بڕیارى لەوبارەوە دا.

ئەمڕۆ، دادگاى فیدڕاڵى عێراق، بڕیاریدا ١١ کورسى کۆتاکانى پەرلەمانى هەرێمى کوردستان هەڵبوەشێندرێتەوە، بەوەش ژمارەى کورسییەکان بۆ ١٠٠ ئەندام کەمکرایەوە، هەروەها، هەرێمى کوردستانیش بەسەر چوار بازنەدا دابەش بکرێت.

بەپێى بڕیارەکەى دادگاى فیدڕاڵى عێراق، کورسى ناوچەکان بەمشێوەیەیە دابەش دەبن، هەولێر ٣٤ کورسى، سلێمانى ٣٨ کورسى، دهۆک ٢٥ کورسى، هەڵەبجە سێ کورسى.

ئەوەش لەکاتێکدایە، یەنەکە لە ڕێگەى زیاد جەبار سەرۆکی فراکسیۆنی یەنەکە لە خولی پێنجەمی پەرلەمانی هەرێم و ئامانج نەجیب شەمعون ئەندامی ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی تۆمارکردبوو، کە تیایدا داواکرابوو ماددەکانی (١ و ٩ و ١٥ و ٢٢ و ٣٦) لە یاسای ھەڵبژاردنی پەرلەمانی هەرێم ژمارە ١ـی ساڵی ١٩٩٢ بە نادەستووری دابنرێت، کە تایبەتن بە بازنەی ھەڵبژاردن و کورسی کۆتاکان.

جێگەى ئاماژەیە، بڕیارەکەى دادگاى فیدڕاڵى عێراق، بڕیارى کۆتاییە و تانەى لێ نادرێت.

ئ.م

Comments are closed.